ئەمریکا و چین ئاسایشی هەرێمی و شەڕی ئۆکرانیا تاوتوێ دەکەن

06:26 - 18/05/2022

2055جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

کۆشکی سپی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە جاک سۆلیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی بەتەفۆن لەگەڵ گەورە بەرپرسانی دیپلۆماسی چین کۆبوەتەوە و دۆسییەکانی ئاسایشی هەرێمایەتی، شەڕی ئۆکرانیا و پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و چینیان تاوتوێ کردوە.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا چەند پرسێک تاوتوێ کراون
کۆشکی سپی لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، جاک سۆلیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ یانگ جێچی، وەزیری پێشوتری دەرەوەی چین و ژمارەیەک لە گەورە بەرپرسانی دیپلۆماسی ئەو وڵاتە ئەنجامداوە، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەشدا چەند پرسێک تاوتوێ کراون.
دۆسییەکانی ئاسایشی هەرێمایەتی تاوتوێ کراون
ئاماژەی بەوەشکردوە، لەو کۆبونەوەیەدا دۆسییەکانی ئاسایشی هەرێمایەتی، شەڕی ئۆکرانیا و پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و چین تاوتوێ کراون.
پەیوەندییەکانی نێوان پەکین و مۆسکۆ تائێستاش دۆستانە و هاوڕێیانەیە
پێشتریش وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاندبو، سەرەڕای ئیدانەکردنی هێرشەکەی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە، بەڵام پەیوەندییەکانی نێوان پەکین و مۆسکۆ تائێستاش دۆستانە و هاوڕێیانەیە و وڵاتەکەشیان کاردەکات بۆ بەدیهێنانی ئاشتی.

لای خۆیەوە شی جینپینگ، سەرۆکی چین رایگەیاند، دۆخی ئێستای ئۆکرانیا جێگەی دو دڵی و نیگەرانییە و داواش لە هەمو لایەنە ناکۆکەکان دەکات ئەوپەڕی توانای دانبەخۆداگرتنیان هەبێت بۆ چارەسەری کێشەکان لەرێگەی گفتوگۆ و دانوستانەوە.

نیشانەکردن

ئەمریکا چین