خه‌ندان-
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیمارات هۆشدارییان له زریانی خۆڵباریندا و داوایان له هاوڵاتیان ئه‌و وڵاته كرد، هۆشیار بن، به‌و پێیه‌ی ئه‌و وڵاته‌ش وه‌ك وڵاتانی دیكه‌ی ناوچه‌كه به‌ر زریانێكی خۆڵبارین ده‌كه‌وێت، سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه و ناوه‌نده تهندروستیهكانیشیان خسته حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه.
پۆلیسی ئه‌بوزه‌بی پایته‌ختی ئیمارات له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا داوای له شۆفێران كرد، به‌هۆی كه‌می ماوه‌ی بینین له كاتی دروستبونی خۆڵباریندا به‌وریاییه‌كی زیاتره‌وه ئۆتۆمبێل لێ‌بخوڕن، هه‌روه‌ها سه‌رقاڵ نه‌بن به مۆبایل و وێنه‌گرتن، بۆ سه‌لامه‌تیان له ڕێگاوبانه‌كان.
به‌هۆی خۆڵبارینه‌وه بورجی خه‌لیفه نه‌بینراوه
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، به‌هۆی خۆڵبارینه‌وه لوتكەی بورجی خه‌لیفه كه به‌رزترین بورجی جیهانه و به‌رزیه‌كه‌ی 828 (هه‌شتسه‌د و بیست و هه‌شت) مه‌تره نه‌بینراوه.
گرنگی بده‌ن ئه‌و زریانه خۆڵبارینه‌ی كه چه‌ند ڕۆژێكه له وڵاته‌كه‌یان به‌رده‌وامه
له‌لای خۆشیه‌وه، سه‌نته‌ری نیشتمانی كه‌شناسی له ئیمارات هۆشدارییه‌كی بڵاوكرده‌وه و داوای له خه‌ڵك كرد "گرنگی بده‌ن ئه‌و زریانه خۆڵبارینه‌ی كه چه‌ند ڕۆژێكه له وڵاته‌كه‌یان به‌رده‌وامه و بوه‌ته هۆكار بۆ په‌كخستنی به‌شێكی گه‌شته ئاسمانییه‌كان، هه‌روه‌ها قوتابخانه‌كانیش داخراون، هه‌زاران كه‌سیش به‌هۆی ته‌نگه‌نه‌فه‌سیه‌وه گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كان.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیمارات ئاماژه‌یان بهوهكردوه، خۆڵبارینی ئه‌مساڵ به‌راورد به‌ساڵانی رابردو، به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر زیاد بوه و پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌خۆشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سیان هه‌یه له‌ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه و نه‌چنه ده‌ره‌وه.