بۆیەکەمجار لە 30 ساڵی رابردودا.. ژنێک دەبێتە سەرۆک وەزیرانی فڕەنسا

04:54 - 18/05/2022

793جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بۆیەکەمجار لە 30 ساڵی رابردودا، ئیلیزابێس بۆرن بو بەیەکەم ژنە سەرۆک وەزیرانی فڕەنسا، ناوبراو دوای دەستبەکاربونی لە پەیامێکدا رایگەیاند، بونی بە سەرۆک وەزیران وەک پەیامێکی هاندەر دەدات بە کچان کە هیچ کاتێک ماندو نەبن و کاربکەن بۆ ئەوەی خەونەکانیان بەدیبهێنن.

پێشوتریش وەزیری گواستنەوە و ژینگەی فڕەنسا بوە
ئیلیزابێس بۆرن کە پیشەکەی ئەندازیارە و تەمەنی 61 ساڵە، خۆی بە کەسێکی "تەکنۆکراتی راستڕەو" دەناسێنێت، لە کابینەی پێشوی فڕەنسادا وەزیری کار بوە و شارەزایە لەبورەکانی گواستنەوە، سیاسەتی کۆمەڵایەتی و پرسەکانی ژینگە، چونکە پێشوتریش وەزیری گواستنەوە و ژینگە وڵاتەکەی بوە.
ماکرۆن چاکسازی لە سیاسەتی کۆمەڵایەتی و پرسەکانی ژینگەی کردوە بۆ کارنامەی سەرەکی خۆی
شارەزایانی سیاسەتی فڕەنسا دەڵێن دیاریکردنی ئیلیزابێس بۆرن بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران وەک خاڵێکی بەهێز دادەنرێت بۆ ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فڕەنسا کە مانگی نیسانی ئەمساڵ بۆ خولی دوەمی سەرۆکایەتی سەرکەوتنی بەدەستهێنا، چونکە ماکرۆن چاکسازی لە سیاسەتی کۆمەڵایەتی و پرسەکانی ژینگەی کردبو بە یەکێک لە خاڵەکانی کەمپینی بانگەشەی هەڵبژاردن.
دەبێتە یەکەمین ژنە سەرۆک وەزیران لە ساڵی 1992ەوە 
ئیلیزابێس بۆرن دەبێتە یەکەمین ژنە سەرۆک وەزیران لە فڕەنسا دوای ئەوەی ئیدیس کریسۆن ساڵی 1991-1992 ئەو پۆستەی وەرگرتبو لەسەردەمی سەرۆکایەتی فرانسۆ میتران (1981 – 1995).

نیشانەکردن

فڕه‌نسا