خه‌ندان-
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ده‌ستگیركردنی 27 (بیست و حه‌وت) كه‌سی ڕاگه‌یاند كه تۆمه‌تبارن به نانه‌وه‌ی شه‌ڕی چه‌كداری نێوان هۆز و عه‌شیره‌ته‌كان.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له‌چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، له‌ژێر چاودێری و به‌دواداچونی لیوا و فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا و فه‌رمانده‌كانی باره‌گای پێشكه‌وتوی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له هه‌ردو به‌شی كه‌رخ و ره‌سافه، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی ناكۆكی و و شه‌ڕی هۆز و عه‌شیره‌ته‌كان، هێزه ئه‌منیه‌كان توانیویانه 27 (بیست و حه‌وت) كه‌س ده‌ستگیربكه‌ن كه سه‌رجه‌میان تۆمه‌تبارن به‌دروستكردنی شه‌ڕ و ئاڵۆزی.
له ئۆپراسیۆنه‌كاندا ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و چه‌كانه‌دا گیراوه كه له‌شه‌ڕی نێوان هۆزه‌كان به‌كارهێندراون
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له ئۆپراسیۆنه‌كاندا ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و چه‌كانه‌دا گیراوه كه له‌شه‌ڕی نێوان هۆزه‌كان به‌كارهێندراون، هه‌روه‌ها له هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنینیشدا ده‌ست به‌سه‌ر 12 (دوازده) چه‌كی جۆری كلاشینكۆف، 3 (سێ) ده‌مانچه و 350 (سێسه‌د و په‌نجا) فیشه‌كی جۆراوجۆردا گیراوه.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌ستگیركراون له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه ڕه‌وانه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كراون
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌ستگیركراون له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه ڕه‌وانه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كراون بۆ ته‌واوكردنی ڕێكاره یاساییه‌كان.