خه‌ندان-
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ رایانگه‌یاند، توركیا ڕێگری له لێكۆڵینه‌وه‌كانی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" كردوه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌ندامێتی فینلاند و سوید و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش ڤیتۆی به‌كارهێناوه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی "فایناشناڵ تایمز"، هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی به‌نیازبو ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، تاوتوێی ئه‌و داواكارییانه بكات كه له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی فینلاند و سویده‌وه پێشكه‌ش كراون بۆ وه‌رگرتنیان وه‌كو ئه‌ندام و وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م ده‌ستی بهڕێكارهكان بكه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵوێستی ئه‌نقه‌ره‌وه، كاره‌كان راگیران.
توركیا ڤیتۆی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ندامبونی فینلاند و سوید له ناتۆ به‌كارهێناوه
نوێنه‌ری توركیا، ڤیتۆی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ندامبونی فینلاند و سوید له ناتۆ به‌كارهێناوه و هه‌مو هه‌وڵێكی خستوه‌ته‌گه‌ڕ بۆئه‌وه‌ی رێگری له به‌ئه‌ندامبونی ئه‌و دو وڵاته بكات، "هۆكاره‌كه‌شی بۆ جێبه‌جێنه‌كردنی مه‌رجه‌كانی ئه‌نقه‌ره ده‌گه‌ڕێنێته‌وه".
فینلاند و سوید داواكاری فه‌رمی بهئهندامبونیان پێشكه‌ش به یانس ستۆڵتنبێرگ، سكرتێری گشتی ناتۆ كرد
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 18ی ئایار/5ی 2022، هه‌ریه‌كه له كلاوس كۆرهۆنین و ئاكسیل یارنهۆڤ، باڵیۆزانی فینلاند و سوید له ناتۆ داواكاری فه‌رمی بهئهندامبونیان پێشكه‌ش به یانس ستۆڵتنبێرگ، سكرتێری گشتی ناتۆ كرد.
پێویسته وڵاته‌كه داواكاریی بهئهندامبونهكهی پێشكه‌ش به ناتۆ بكات
شه‌وی رابردوش لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی فینلاند بڵاویكردهتهوه، پێویسته وڵاته‌كه داواكاریی بهئهندامبونهكهی پێشكه‌ش به ناتۆ بكات، به ئامانجی راگرتنی هاوسه‌نگییه‌كی نوێ له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ روسیادا.
هاوكات ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ئه‌ردۆغان ڕایگه‌یاندبو، سوید و فینلاند هه‌ڵوێستێكی ڕون له به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕێكخراوه تیرۆریستیانه‌دا نیشان ناده‌ن كه توركیا له دژیان شه‌ڕ ده‌كات به‌تایبه‌ت په‌كه‌كه، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌نقه‌ره ناتوانێت له‌م قۆناغه‌دا ڕازی بێت به ئه‌ندامبونیان به ناتۆ.