خه‌ندان-
سه‌رۆك به‌رهه‌م سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌بۆنه‌ی ھاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ته‌عمید (دڤا ئێد دیمانا) په‌یامێكی ئاراسته‌ی په‌یڕه‌وانی سابئه‌ی مه‌ندائی كرد و رایگه‌یاند، به‌م بۆنه‌یه‌وه، رۆڵی گرنگی ئه‌م پێكھاته ره‌سه‌نه به‌رزده‌نرخێنین سه‌باره‌ت به ھه‌ڵوێسته نیشتمانییه‌كان و پاراستنی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئاڵینگارییهكان.
د. به‌رهه‌می ساڵح لهپهیامێكدا رایگه‌یاند، "به‌بۆنه‌ی ھاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ته‌عمید (دڤا ئێد دیمانا) جوانترین و گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی خوشك و برایانی سابئه‌ی مه‌ندائی ده‌كه‌م، و هیوای جه‌ژنێكی خۆشیان بۆ ده‌خوازم و ئومێده‌وارم له‌گه‌ڵ هه‌مو عێراقییه‌كان به ئاشتی و ئارامی و خۆشه‌ویستی بژین".
به‌م بۆنه‌یه‌وه، رۆڵی گرنگی ئه‌م پێكھاته ره‌سه‌نه به‌رزده‌نرخێنین سه‌باره‌ت به ھه‌ڵوێسته نیشتمانییه‌كان و پاراستنی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئاڵینگارییهكان
سه‌رۆك كۆماری عێراق ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "به‌م بۆنه‌یه‌وه، رۆڵی گرنگی ئه‌م پێكھاته ره‌سه‌نه به‌رزده‌نرخێنین سه‌باره‌ت به ھه‌ڵوێسته نیشتمانییه‌كان و پاراستنی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئاڵینگارییهكان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پێكھاته‌كانی دیكه‌ی عێراق و به‌شداری و پارێزگاریكردن له پێكه‌وه‌ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری و كه‌لتوری له مێژوی وڵات".