خه‌ندان-
سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پێشنیاری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی په‌سه‌ندكردوه و خزمەتگوزاریی ده‌گاته زه‌وییه‌كانی هه‌شتی حه‌سارۆك، هاوكات بۆ خێراگەیاندنی خزمەتگوزارییەكانی هەشتی حەسارۆک، سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر هەڵدەستێت بە فرۆشتنی چەند پارچە زەوییەک.
به‌پێی نوسراوێك كه واژۆی ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ره، تیایدا هاتوه، "ئاماژه به كۆبونه‌وه‌ی سێقۆڵی به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، سه‌رۆكایه‌تی دیوانی وه‌زیران و شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆ پارچه زه‌وییه‌كانی گه‌ڕه‌كی مه‌ریوان (8ی حه‌سارۆك) په‌سه‌ندی پێشنیاره‌كانی هاتو، له‌ناوه‌ڕۆكی نوسراوی سهرهوهتان به‌زوترین كات".
بۆ خێراگەیاندنی خزمەتگوزارییەكانی هەشتی حەسارۆک، فرۆشتنی ژمارەیەک زەوی ڕادەگەیەنرێت
هاوكات وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بڵاویكرده‌وه، "بۆ خێراگەیاندنی خزمەتگوزارییەكانی هەشتی حەسارۆک، سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر هەڵدەستێت بە فرۆشتنی چەند پارچە زەوییەک له ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوتر 29ی ئه‌م مانگه، كاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ لە سەرۆكایەتیی شارەوانی هەولێر، بە ڕێگەی زیادكردنی ئاشكرا، فرۆشتنی ژمارەیەک زەوی ڕادەگەیەنرێت".
بە ڕێگەی زیادكردنی ئاشكرا و بەپێی یاسای ژمارە (1)ی ساڵی (2021) ده‌فرۆشرێن
بەپێی ئاگادارییەكه، زه‌وییه‌كان بە ڕێگەی زیادكردنی ئاشكرا و بەپێی یاسای ژمارە (1)ی ساڵی (2021) ده‌فرۆشرێن، هەر كەسێک ئارەزوی بەشداریكردنی هەیە سەردانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بكات بۆ دانانی بارمتەی یاسایی بەڕێژەی (50%) كەمتر نەبێت لە نرخی خەمڵێنراو، زیادكردنەكە لە 30هه‌مین ڕۆژی دوای بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگەدارییە دەستپێدەكات.
ژمارەی زەوییەكان:
1- 11561 /8ک 93حصاروک/ زەوی بازرگانی/ ڕوبەر: 3672 مەتر دوجا.
2- 11834 /8ک 93حصاروک/ زەوی بازرگانی/ ڕوبەر: 4752 مەتر دوجا.
