خه‌ندان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بونی تۆزخۆڵێکی سوک، سبه‌ی ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و خێرایى با/ لە نێوان (10-20 ) کیلۆمه‌تر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، دەشڵێت، "لەئەنجامی کاریگەری ئەو نزمە پەستانەی کە باشوری رۆژئاوای عێراقەوە دروستبو، بوەهۆی بەرزبونەوەی خێرای باو تۆز و خۆڵ لە زۆربەی ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق و بەشێکی هەرێمی کوردستانی گرتەوە و پێشبینی دەکرێت تا ئێوارە بەردەوام بێت".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینیه‌كانی ئه‌مڕۆ و سبه‌ی بڵاوكرده‌وه، ئه‌مڕۆ له پارێزگاكانی هه‌رێم، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بونی تۆزخۆڵێکی سوک لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری کەم دەبێتەوە.
خێرایى با/ لە نێوان (10-30) کیلۆمه‌تر لە کاتژمێرێکدا دەبێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، خێرایى با/ لە نێوان (10-30) کیلۆمه‌تر لە کاتژمێرێکدا دەبێت بە ئاڕاستەی باکوری خۆرئاوا، مەوداى بینین/ (5 -7 ) کیلۆمه‌تر دەبیت.
سبەى سێشەممە ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و خێرایى با/ لە نێوان (10-20 ) کیلۆمه‌تر لە کاتژمێرێکدا دەبێت
به‌پێی كه‌شناسی، سبەى سێشەممە ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و خێرایى با/ لە نێوان (10-20 ) کیلۆمه‌تر لە کاتژمێرێکدا دەبێت بە ئاڕاستەی باکوری خۆرئاوا.
كه‌شناسی ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، "لەئەنجامی کاریگەری ئەو نزمە پەستانەی کە باشوری رۆژئاوای عێراقەوە دروستبو، کە بوەهۆی بەرزبونەوەی خێرای باو تۆز و خۆڵ کە زۆربەی ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق و بەشێکی هەرێمی کوردستانی گرتەوە، سەرەتا لەناوچەکانی رۆژئاوا پاشان بەرەو ناوچەکانی رۆژهەڵات هەڵکشا".
رونیشیكردوه‌ته‌وه، "پێشبینی دەکەین لە کاتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆ کاریگەری لەسەرئەم ناوچانەش کەم ببێتەوە تەنها ناوچەکانی گەرمیان نەبێ تاوه‌كو بەیانی کاریگەری بە لاوازی دەمینێتەوە".
