خه‌ندان-
سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی رایگه‌یاند، له‌سه‌رده‌می كۆرۆنا داهاتی هه‌ولێر و سلێمانی باشتربو له ئێستا، "وه‌زیری دارایی گۆڕانه بۆچی قسه‌ناکات؟! ئه‌ی گۆڕان داوای گۆڕانکاری نه‌ده‌کرد؟! فه‌رمون ئه‌وه وه‌زاره‌تی دارایمان داوه به گۆڕان، براده‌رانی یه‌کێتی لێمان قهڵسبون وتیان بۆچی وه‌زاره‌تێکی گرنگتان داوه به گۆڕان، با وه‌زیری گۆڕان بێت له په‌رله‌مان وه‌ڵامی خۆی بداته‌وه ئه‌و به‌رپرسه لێی"، له‌باره‌ی فرۆشتنی غاز و مامەڵکردن لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی وتی، "هه‌رچی له هه‌رێم به‌رهه‌مبهێنرێت، ده‌توانین بیفرۆشین، ئه‌ی چۆن ئه‌ی به‌چی بژین؟، وەکو سەرۆک حزب کاک مەسعود لەگەڵ کاک بافڵ ئیحتیمالە دانەنیشێت، بەڵام وەکو مام و برازا دادەنیشێت".
دۆخی عێراق و دۆخی هەرێمی کوردستان کەوتوه‌تە دۆخێکی دەستشکاندن
فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریكا له‌باره‌ی دۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی حزبەکەی و یەکێتی ده‌دوێت و رایگه‌یاند، "دۆخی عێراق و دۆخی هەرێمی کوردستان کەوتوه‌تە دۆخێکی دەستشکاندن، ئەو دو کوتلەیەی لە عێراق هەیە چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانی، کوردستانیش ئێمە و یەکێتین، ڕێزمان بۆیان هەیە، بەڵام ئەوانە کاریگەرییەکی زۆر خراپیان نابێت لەسەر هەرێمی کوردستان، ئەوەی ئێمە و یەکێتی تا ئێستا جارێ دەست بادانە، سوپاس بۆ خوا دەستشکاندن نەبوە، بەس بە ئومێدی ئەوە ئینشائەڵڵا دەسبادانەکە سست تر بێتەوەو بەرەو دەستشکاندن نەروات،
ئێمە و یەکێتی دەستشکاندنەکە لە کوێ دەستپێئەکات، خوانەخواستە ئەگەر شەڕ ببێت، کە ئەویش بارزانی تەحلیلی کردوە، بە قسەی خۆی ئەمە چەند ساڵە، لەسەر قسەی خۆی راست دەوەستێت من دڵنیام، هی دوەمیش ئەوەی من دەیبینم پێشمەرگەکانی هەردولاش حەزییان لە شەڕ نییە".
دوای هەڵبژاردنەکان سەردانی هەمو حزبەکان بەندە خۆم چوم، برادەرانی یەکێتی کە لامان مەبەست بو و تا ڕادەیەک لێکتێگەیشتنێکی باشیشمان هەبو
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئەگەر تەماشا بکەی راگەیەنراوی کۆتایی کۆنگرەی سەرکرداییەتی ئێمە، ئەو زمانە زبرەی کە لەگاڵ یەکتر مخاتەبە دەکەین رەفزمان کردوە، دەرگای دیالۆگ هەیە تا ئێمە مەجالی دانوستاندن هەبێت هەروەکو لە پێشەکیش ئێمە دوای هەڵبژاردنەکان سەردانی هەمو حزبەکان بەندە خۆم چوم، بەشێک لەو حیزبانە خوا خێریان بنوسێ دەرگایان لێ نەکردینەوە، قسمێکیش بینیمان برادەرانی یەکێتی کە لامان مەبەست بو و تا ڕادەیەک لێکتێگەیشتنێکی باشیشمان هەبو، مەسەلەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق هات، ئەوەی کە ئەوەندە ناهێنێت، من دەڵێم جارەکەی تریش بە تۆم وتەوە، ئەوە وەزعەکەیە ئەگەرنا ئێمە و یەکێتی لێکتێگەیشتنێکی باشمان هەیە لە دوای هەڵبژاردنەکان".
لە کوردستاندا، ئێستا شێوەیەک لە بێ ئلتیزامی دروست بوە لە ناو حیزبەکانیشدا
فازڵ میرانی باسی له‌وه‌شكردوه، "لە کوردستاندا، ئێستا شێوەیەک لە بێ ئلتیزامی دروست بوە لە ناو حیزبەکانیشدا، واتە هەتا خۆشمان حیزبێکی ساحێب دیسپلێن بوین تا ئیستاش مەرکەزییەت و مەرجەعییەتی ئێمە بەقوەتترە لە هەمو حیزبەکان جار بە جار لە ناو ئێمەش خەڵکێک هەیە (فەڵتێک) دەکات و بە قسەی (رەحمەتی مام جەلال) کۆمەڵگای کوردستان وای لێهاتوە، بە داخەوە و ئەمەش ئاماژەیەکی سلبیە بە دیدی من، خەڵکێک دەڵێت ئەمە پێشکەوتنی بیرکردنەوەیە، ئەمە پێشکەوتنی جڤاکییە ئەمە ئازادی رادەربڕینە، ئازادی رادەربرین لەناو خودی حیزبەکاندا دەبێت، بەڵام لەدەرەوەی حیزبەکان، مەسەلەیەکیش هەیە، دەڵێ ئەگەر تۆ بتەوێ گەورە بی خەڵکێک بە گچکە مەبینە".
بەم نزیکانە کۆدەبینەوە، هەمیشە من دەڵێم بەدیلی کۆبونەوە و کۆنەبونەوە چییە؟
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا لە دوای کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی باسلەوەکرا پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە، فازڵ میرانی ده‌ڵێت، "بەم نزیکانە کۆدەبینەوە، هەمیشە من دەڵێم بەدیلی کۆبونەوە و کۆنەبونەوە چییە؟ بەدیلی رێکنەکەوتن چییە؟ بەدیلی پێکەوە کارکردنی ئێمە و یەکێتی؟ نە بەدیلک لای خۆمان دەبینم نە برادەرانیش تا ئێستا بەدیلێکیان نیشان نەداوم قەناعەتی پێ بکەم، بەدیلی ئەوەی پێکەوە بیکەین چییە؟".
وەکو سەرۆک حزب کاک مەسعود لەگەڵ کاک بافڵ ئیحتیمالە دانەنیشێت، بەڵام وەکو مام و برازا دادەنیشێت
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا كۆبونه‌وه‌كه له‌سه‌ر چ ئاستێك ده‌بێت؟، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ده‌ڵێت، "من ئەگەر واقیع بین بم، وەکو سەرۆک حزب کاک مەسعود لەگەڵ کاک بافڵ ئیحتیمالە دانەنیشێت، بەڵام وەکو مام و برازا دادەنیشێت، بەس پێش ئەوە پێم باشە کۆبونەوەی هەردو مەکتەب سیاسی بکرێت، جیاوازی زۆرە، جارێ، یەکەم، بە فەرمی کاک بافڵ نەبوە بە سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی، دوەم، کاک مەسعود کوڕی مەلا مستەفاییە و چەند ساڵە سەرۆکی پارتییە، پارتی هەندێک ئەتەکییەتی حیزباییەتی هەیە، بەڵام وەکو شاندێکی وەکو برازاییەکی خۆی و کوڕی مام جەلال".
سەرەڕای مەرکەزیەتێک کە لە ناو هەردو حیزب‌دا هەیە، ئەوەی ئێمە مەرجەعییەتی کۆنە و لەگەڵی راهاتویین
فازڵ میرانی رونیشیكرده‌وه، "سەرەڕای مەرکەزیەتێک کە لە ناو هەردو حیزب‌دا هەیە، ئەوەی ئێمە مەرجەعییەتی کۆنە و لەگەڵی راهاتویین و بڕواشمان پێییەتی و لە ناویدا گەورە بویین، لەگەڵ ئەو مەرکەزییەتەی ئێستای یەکێتی بڕێک جیاوازی هەیە، بەڵام دیسان من دەڵێم ئەو شتەی هەردو مەکتەب سیاسی ئەو شاندەی پێکەوە دادەنیشن هەر رێكکەوتنێک بکەن لە لایەن مەرکەزییەتی یەکێتی و مەرجەعییەتی ئێمەوە رێزی لێدەگیرێت".
بافڵ هیچیش نه‌بێت هه‌ر له‌گه‌ڵی داده‌نیشن و قوبادیش هیچ نه‌بێت هه‌ر له‌گه‌ڵی داده‌نیشن، پێگه‌ی ئه‌وان له کورسیه‌کانیان گه‌وره‌تره
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا هه‌تا کۆنگره دان نه‌نێت به بونی بافڵ جه‌لال تاڵه‌باتی به سکرتێری گشتی، ئێوه داننانێن به‌وه؟، فازڵ میرانی وتی، "داننان شتێکه و دانیشتنی کاک مه‌سعود له‌گه‌ڵی (لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی شتێکی تره، کاک قوباد ئه‌ندامی سەرکردایەتی یا مه‌کته‌ب سیاسی یه‌کێتیه، کامیانە؟، بەڵام بافڵ هیچیش نه‌بێت هه‌ر له‌گه‌ڵی داده‌نیشن و قوبادیش هیچ نه‌بێت هه‌ر له‌گه‌ڵی داده‌نیشن، چونکه پێگه‌ی ئه‌وان له کورسیه‌کانیان گه‌وره‌تره، له‌سه‌ر ئه‌و پێگه‌یه مامه‌ڵه بکه‌ن باشتره له‌وه‌ی له‌سه‌ر سیفه‌ته‌که‌ی خۆیان بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی کوڕی مام جه‌لالن".
هه‌تا ئێستا کاک بافڵ هاوسه‌رۆکه، ئه‌مه ڕای پارتی و ڕای خۆیه‌تی، خۆیشی ده‌ڵێت من هاوسه‌رۆکم، یه‌کێتی هێشتا ئه‌وه‌ی ساف نه‌کردوه
فازڵ میرانی وتیشی، "هه‌تا ئێستا کاک بافڵ هاوسه‌رۆکه، ئه‌مه ڕای پارتی و ڕای خۆیه‌تی، خۆیشی ده‌ڵێت من هاوسه‌رۆکم، یه‌کێتی هێشتا ئه‌وه‌ی ساف نه‌کردوه که ئایا کاک بافڵ سه‌رۆک یان هاوسه‌رۆکه یاخود سکرتێری گشتییه؟ ده‌بێت ئه‌مه چێک بکاته‌وه یان کۆنگره‌یه‌کی تازه بکرێت یان پلنیۆم بکرێت یاخود ده‌بێت کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی چونکه په‌یڕه‌و و پرۆگرامی یه‌کێتی به‌پێچه‌وانه‌ی حزبه‌کان و خۆشیان کۆنگره دانپێدانانی نه‌کردوه، له‌دوای کۆنگره په‌یڕه‌و و پرۆگرام بواری ده‌ستکاری تێدا هه‌یه وه‌کو ئێمه نییه، چونکه ئێمه له کۆنگره شتێک په‌یڕه‌وی کرا نا‌توانیین ده‌ستکاری بکه‌ین ئێستا ئێمه به سه‌رۆکی خۆشمانه‌وه، ناتوانین کابرایه‌ک له‌ده‌ره‌وه بهێنین و بیکه‌ینه ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی، که‌چی یه‌کێتی کاک عه‌دنان و کاک عادلی هێنا و یه‌کسه‌ر کردیانه ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی ئیشیشیان پێده‌کات، کاک دکتۆر نه‌جمه‌دینی هێنا ئه‌و مرونه‌ته‌ی-نه‌رمیه‌ی له‌ناو یه‌کێتی دا هه‌یه له‌په‌یڕه‌و پرۆگرامدا له‌ناو پارتیدا نییه".
له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار ئێمه پێداگرین، به‌ڵام هه‌مو شتێک قابیلی گۆڕانە
له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق، فازڵ میرانی وتی، "هه‌تا ئێستا ئێمه پێداگرین، به‌ڵام هه‌مو شتێک قابیلی گۆڕانە، من ده‌ڵێم به‌رژه‌وه‌ندی کورد له‌سه‌رو هه‌مو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کاندایه به‌ڕای من له‌سه‌رو سه‌رۆک کۆماریشه‌وه‌یه".
حکومه‌تێک هه‌یه له دنیادا حه‌ز بکات موچه به‌هاوڵاتیان و کارمه‌ندانی خۆی نه‌دات؟
له‌باره‌ی دۆخی پارێزگای سلێمانی، كه پارتی تۆمه‌تبار ده‌كرێت به‌وه‌ی سزای پارێزگاكه ده‌كات، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی وتی، "حکومه‌تێک هه‌یه له دنیادا حه‌ز بکات موچه به‌هاوڵاتیان و کارمه‌ندانی خۆی نه‌دات؟ پێشتریش به کاک نیچیروانیش هه‌مان شتیان ده‌وت که حکومه‌ت پاره‌ی هه‌یه و نایدات به کارمه‌نده‌کانی خۆی، کاتی خۆیشی وتم مه‌عقوله نه‌وه‌ی مه‌لا مسته‌فا سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بێت له‌جیاتی مانگانه‌ی کارمه‌نده‌کانی خۆی خه‌رج بکات و بڵێن حکومه‌تێکی ڕێکوپێکه، خۆی بچێت پاره کۆبکاته‌وه له‌شوێنێک و نه‌یدات به کارمه‌نده‌کانی! سلێمانی له‌کوێیه ئایا له مه‌ریخه و میلله‌تێکی ئیسلام نین و کوردنین و کارمه‌ندی حکومه‌تی هه‌رێم نین؟! ئه‌وه ڕای خۆمه ئه‌گه‌ر داهاته‌کانی کوردستان به‌ڕێکوپێکی کۆبکرێنه‌وه ئێمه موحتاج- پێویستمان به پاره‌ی به‌غدادیش نابێت".
له‌زه‌مانی کۆرنا داهاتی ئێمه هی هه‌ردولامان باشتر بوه خێره ئێستا نییه‌تی
له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی بۆچی پاره كۆناكرێته‌وه؟، فازڵ میرانی وتی، "ئەو پرسیارە لە من مەکە، له‌خودی بافڵ و کاک مه‌سرور ببپرسه، ئه‌وان حکومه‌تن من حکومه‌ت نیم، به‌ڵام من دڵنیام و له به‌ڕیۆه‌به‌ری کاره‌بای سلێمانیم بیستوه پێش سێ مانگ، گوێم لێبو له ڕوداو لێدوانێکیدا وتی داهاتی ئێمه له کاره‌با ئه‌م مانگه 70 ملیار دینار بوه، ئه‌ی خێره باشماخ و کاره‌با و داهاته‌کانی تر ئه‌م سێ مانگه که‌متربون؟! له‌زه‌مانی کۆرنا داهاتی ئێمه هی هه‌ردولامان باشتر بوه خێره ئێستا نییه‌تی، هیچ نه‌بێت 10-15% ئه‌و کارمه‌ندانه‌ی سلێمانی پارتین 15-20% سه‌ربه‌خۆن هه‌مویان کوردن".
وه‌زیری دارایی گۆڕانه بۆچی قسه‌ناکات؟! ئه‌ی گۆڕان داوای گۆڕانکاری نه‌ده‌کرد؟
فازڵ میرانی وتیشی، "وه‌زیری دارایی گۆڕانه بۆچی قسه‌ناکات؟! ئه‌ی گۆڕان داوای گۆڕانکاری نه‌ده‌کرد؟! فه‌رمون ئه‌وه وه‌زاره‌تی دارایمان داوه به گۆڕان، براده‌رانی یه‌کێتی لێمان قهڵسبون وتیان بۆچی وه‌زاره‌تێکی گرنگتان داوه به گۆڕان، با وه‌زیری گۆڕان بێت له په‌رله‌مان وه‌ڵامی خۆی بداته‌وه ئه‌و به‌رپرسه لێی، ئه‌بێت یان له‌گه‌ڵ دۆخه‌که خۆیان بگونجێنن و قسه نه‌که‌ن یان بێن قسه بکه‌ن و به‌خه‌ڵک بڵێن فڵان که‌س به‌رپرسه و فڵان یه‌که‌ی مه‌رزی به‌رپرسه داهات نانێرێته‌وه ئیتر ئیبراهیم خه‌لیله یان باشماخه ده‌بێت بڵێت داهاتی ئه‌م سنووره نایه‌ت".
ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی کوردستان ببێت، به بڕوای من ئه‌زمونێکی تاڵتر به‌کاردێنن و براده‌رانی تر چه‌ندجار له حکومه‌ت کشانه‌وه
له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان له حكومه‌ت كه ئێستا هه‌ندێك له به‌رپرسانی هه‌ردو حزب باسی ده‌كه‌ن، میرانی وتی، "ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی کوردستان ببێت، به بڕوای من ئه‌زمونێکی تاڵتر به‌کاردێنن و براده‌رانی تر چه‌ندجار له حکومه‌ت کشانه‌وه، یه‌کگرتو له حکومه‌ت کشانه‌وه بۆئه‌وه‌ی کورسی بهێنن، کۆمه‌ڵ له حکومه‌ت کشانه‌وه بۆئه‌وه‌ی کورسی بهێنن ئه‌گه‌ر له‌به‌ر هه‌ڵبژاردنه ده‌ڵێن، باخۆیان ماندو نه‌که‌ن له حکومه‌ت کشانه‌وه ڕابردوو ناسڕێته‌وه، واته ئێستا ئه‌گه‌ر یه‌کێتی یان گۆڕان له حکومه‌ت بکشێنه‌وه ئه‌وه‌ی له‌ڕابردو بهرپرسبون لێی، به‌رپرسیارێتیه‌که‌یان ناسڕێته‌وه و هه‌رده‌مێنێت که‌واته ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی هه‌یه هه‌تا دوای هه‌ڵبژاردن به‌رپرسن نابن".
یه‌کێتی هاوکارمان نه‌بێت ئێمه ناتوانین ئیداره‌ی سلێمانی بکه‌ین
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، "یه‌کێتی هاوکارمان نه‌بێت ئێمه ناتوانین ئیداره‌ی سلێمانی بکه‌ین، ئه‌وه ڕاسته‌قینه‌یه‌که هه‌مو کوردان و خه‌ڵکی سلێمانیش ده‌زانێت یه‌کێتی ده‌ستبه‌رداری سلێمانی بێت حکومه‌ت سلێمانی به‌ڕێوه ده‌بات به‌ڵام یه‌کێتی مه‌عقوله ده‌ستبه‌رداری سلێمانی ببێت".
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیه سێقۆڵیه‌که گه‌یشتنه کوێ، كه باس له‌وه‌ده‌کرێت درزی تێده‌که‌وێت به‌تایبه‌تی بابه‌تی سه‌در که متمانه‌ی له‌سه‌ر نییه یاخود سونه‌کان ئێستا کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکیان هێناوه له‌به‌رامبه‌ر حه‌لبوسیدا؟، فازڵ میرانی وتی، "واته چی متمانه؟ متمانه له‌نێوان ژن و مێردا هه‌یه، به‌ڕه‌حمه‌ت بێت کاک نه‌وشیروان وای ده‌وت، ئه‌گه‌رنا له‌نێوان حزبه‌کاندا به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش هه‌یه، ئه‌وانه‌ی ئێمه پێشتر له‌گه‌ڵی ڕێککه‌وتوین بۆ متمانه‌مان پێی هه‌بو! سه‌ربازیان هێنا عه‌بادی ویستی بێته‌وه و هه‌مو سنوره‌کان بگرێته‌وه فیدڕاڵیه‌که نه‌هێڵێت".
عێراقییه‌کان به‌داخه‌وه خۆیان خستوه‌ته ناو سندوقێک کلیله‌که‌یان داوه به‌ده‌ستی خه‌ڵکی و ناتوانن له‌ناو سندوقه‌که بێنه ده‌ره‌وه
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا ده‌تانه‌وێت چی له سه‌در و سونه‌کان سەوز و شین بکه‌ن وه‌کو کورد ده‌ڵێت؟، فازڵ میرانی رونیكرده‌وه، "پێمان بکرێت زه‌ردیان بکه‌ین باشتره له‌جیاتی ڕه‌ش و سه‌وزیان بکه‌ین، به‌ڵام ئه‌مه عێراقه، عێراقییه‌کان به‌داخه‌وه خۆیان خستوه‌ته ناو سندوقێک کلیله‌که‌یان داوه به‌ده‌ستی خه‌ڵکی و ناتوانن له‌ناو سندوقه‌که بێنه ده‌ره‌وه، ئینجا ئه‌و خه‌ڵکه تورکیایه یان ئێرانه، سعودیه، خه‌لیجه ئه‌مه حاڵی عێراقه که ده‌وڵه‌تێکه له سه‌روه‌ری وه‌همیدا ده‌ژی و له‌سه‌قامگیری مەنقوص- ناته‌واودا ده‌ژی، ئیراده‌یه‌کی عێراقی نییه حوکمی عێراق بکات، ئه‌مه واقیعێکه و ئێمه‌ی کوردیش لهمێژوه هه‌تا ئێستا بوین به به‌شێک له‌و عێراقه".
كه‌س ناوێرێت هه‌ڵبژاردن بکاته‌وه چونکه ئه‌مجاره خه‌ڵکه‌که ناچنه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردن
په‌یوه‌ست به‌وه‌ی ئایا هه‌ڵبژاردن له عێراقدا دوباره ده‌كرێته‌وه؟، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی وتی، "ئه‌ویش ئاسان نییه، که‌س ناوێرێت هه‌ڵبژاردن بکاته‌وه چونکه ئه‌مجاره خه‌ڵکه‌که ناچنه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردن، خه‌ڵکی عێراق و خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستانیش بێزار بون له هه‌ڵبژاردن ، بۆ هه‌رێمی کوردستانیش ئه‌گه‌ر دۆخه‌که وه‌کو عێراق بێت، ئێستای ئه‌م عێراقه وه‌کو عێراقی پێش هه‌ڵبژاردن نییه، عێراق و هه‌رێمی کوردستان دوای ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ئاماده نابێت بۆ هه‌ڵبژاردنێکی تر ئه‌مه واقیعێکه، مرۆڤ ده‌بێت به‌چاوی خه‌ڵک ته‌ماشای خۆی بکات، به‌چاوی خۆی ته‌ماشای خۆی نه‌کات".
گازی سروشتی له‌ده‌ستی ئێمه‌دا نییه، گاز له‌ده‌ستی کاک بافڵه ئه‌ی ئه‌وه نییه هه‌ڕه‌شه ده‌کات ده‌ڵێت من گاز قه‌پات ده‌که‌م
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا له‌سه‌ر فرۆشتنی گازی سروشتی ئێوه بڕیارتانداوه پاشه‌کشه بکه‌ن؟، فازڵ میرانی وتی، "گازی سروشتی له‌ده‌ستی ئێمه‌دا نییه، گاز له‌ده‌ستی کاک بافڵه ئه‌ی ئه‌وه نییه هه‌ڕه‌شه ده‌کات ده‌ڵێت من گاز قه‌پات ده‌که‌م، من ده‌ڵێم سیاسه‌ت به عینادی ناکرێت، سێ شت هه‌ن له سیاسه‌تدا زۆر خراپه میزاج، فیعل و رهدفیعل ، ئه‌وه‌ی تر ده‌رگا داخستنە، به‌داخه‌وه جاری وا هه‌یه کورد هه‌رسێکی به‌کارده‌هێنێت بۆیه سیاسه‌ته‌که به‌ڕاست نایه‌ته به‌رچاوی ئێمه".
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا ئه‌گه‌ر یه‌کێتی رازی بێت، پارتی ئاماده‌یه وه‌کو حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان که پێکهێنه‌ری سه‌ره‌کین گاز بفرۆشن له‌ڕێگه‌ی تورکیاوه بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا؟ فازڵ میرانی ده‌ڵێت، "هه‌رچی له هه‌رێمی کوردستان به‌رهه‌م بهێنرێت بازاڕی بۆی هه‌بێت ئه‌ی چۆن ئه‌ی به‌چی بژین؟! ئه‌ی نابێت ئه‌و نه‌وت و گازه‌ی هه‌مانه بیفرۆشین".