خهندان-
نرخی مریشک لە بازاڕەکانی کوردستان گرانبوه و سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکانیش هۆکارەکەی بۆ بڵاوبونەوەی نەخۆشی، گرانبونی عەلەف، جوچک و خراپی ڤاکسین دەگێڕێتەوە.
نازم عهبدوڵا جاف، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی له راگهیهندراوێكدا كه وێنهیهكی بۆ خهندان نێردراوه، رایگهیاند، "نرخی مریشکی زیندو لەبازاڕەکاندا پەیوەندی بە بەرهەمهێنانی مریشکەوە هەیە لەبەرئەوەی هەر لە کڕینی جوچک و دەرمان و عەلەف و گاز و پێداویستیەکانی بەخێوکردن گرانبوە، حکومەتیش هیچ هاوکارێک و بەدەمەوە هاتنێکی بۆ ئەم کەرتەنییە".
نەخۆشی نیوکاسڵ و گەمبۆرۆ و ئایبی، بڵاو بۆتەوە 70% مریشک و جوچکی لەناو هۆڵەکانی بەخێوکردن لەناوبردوە
ئاماژهی بهوهشكرد، "نەخۆشی نیوکاسڵ و گەمبۆرۆ و ئایبی، بڵاو بۆتەوە 70% مریشک و جوچکی لەناو هۆڵەکانی بەخێوکردن لەناوبردوە، بەداخەوە بەکارهێنانی ڤاکسین بەهیچ شێوەیەک لەکوردستان کارناکات، ئەو ڤاکسینانەی هەیە لە عێراق و کوردستان خراپن، ماوەی دو ساڵە ئێمە داوا دەکەین لەحکومەت کە ڤاکسین دابین بکات بۆمان چونکە ئەوە ئەمنی قەومیە هیچ بازرگانێک ناتوانێت دەستی بۆبەرێت بێجکە لە حکومەت دەتوانێت خوێن بگرێت و لەڕێگەی سەمپڵەوە بیباتە وڵاتێکی ئەوروپی و ڤاکسین دابین بکات پاشان بیفرۆشێتەوە پێمان نەک بەخۆرایی، بەڵام جێگەی دڵنیایی خاوەن کێڵگەکان بێت".
مریشک هێشتا نرخی خۆی دەرناهێنێتەوە و هەر لە زیاندان خاوەن کێڵگەکان بەهۆی لەناوچونی مریشک لە هۆڵەکاندا
سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان باسی لهوهشكرد، "مریشک هێشتا نرخی خۆی دەرناهێنێتەوە و هەر لە زیاندان خاوەن کێڵگەکان بەهۆی لەناوچونی مریشک لە هۆڵەکاندا، هەرکیلۆیەک مریشک لەسەر خاوەن پرۆژە 3250 دینار دەکەوێت لەناو هۆڵی بەخێوکردن، وەئەگر ڕێژەی 30% مریشک بمرێت ئەوا خاوەن کێڵگە کیلۆی مریشک بدات بە حهوت هەزار دیناریش هەر لە زیاندایە و مایەی خۆی ناگرێتەوە".