خەندان-
فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی ماوەی کاتژمێرێکە بەچڕی روی لە ناوچەکە کردوە و لە ئەنجامدا بوەتەهۆی کەمبونەوەی ماوەی بینین، بۆیە لە ئێستادا گه‌شته‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بۆ ماوه‌یەکی کاتی ڕاگیراون.
فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ئەمڕۆ دوشەممە لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، "به‌هۆی ئه‌و شەپۆلی خۆڵبارینەی عێراق و ناوچەکانی هه‌رێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی گرتوه‌ته‌وه، ئاست و ماوەی بینین بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبوەتەوە".
گه‌شته‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بۆ ماوه‌یەکی کاتی ڕاگیراون
ئاماژەی بەوەشكردوە، بۆیە لە ئێستادا گه‌شته‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بۆ ماوه‌یەکی کاتی ڕاگیراون، وە لەکاتی ئاساییبونەوەی شەپۆلی خۆڵبارینەکە گەشتەکان ئاسایی دەبنەوە .
شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین زۆرینەی پارێزگاکانی عێراق دەگرێتەوە
ئەوەش لەکاتێکدایە شەوی رابردو دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، لەسبەینێوە شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین زۆرینەی پارێزگاکانی عێراق دەگرێتەوە و لە هەرێمیش تۆز‌و خۆڵێکی سوک بەرزدەبێتەوە.