نەوت 2%ـی بەهاکەی لەدەستدا

08:38 - 16/05/2022

925جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی سستبونەوەی جوڵەی ئابوریی لەبەشێک لە وڵاتانی جیهان  جارێکی دیکە نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینی و یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتەوە 109.26 دۆلار.

 نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 2.05%ی نرخەکەی لەدەستدا
ئەمڕۆ دوشەممە، 16ی ئایار/5، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 2.05%ی نرخەکەی لەدەستدا و هاتەوە سەر 109.26 دۆلار، و یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنتیش 1.87%ی نرخەکەی لەدەستداو گەیشتە 108.42 دۆلار.
بازرگانان بۆ دەستکەوتنی قازانج ڕویان لە فرۆشتنی نەوت کردوە
هۆکاری دابەزینی نەوت وەک شیکەرەوانی بواری وزە باسی دەکەن، پەیوەندی هەیە بە سستبونەوەی جوڵەی ئابوریی لە جیهاندا، هۆکارێکی دیکەش ئەوەیە لەم هەفتەیەدا بازرگانان بۆ دەستکەوتنی قازانج ڕویان لە فرۆشتنی نەوت کردوە.
 چالاکی کارگەکانی روی لە دابەزین کردوە
هاوکات دابەزینی نرخی نەوت دوای ئەوە هات سەرەتای ئەم مانگە چین داتای چالاکییە ئابورییەکانی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد چالاکی کارگەکانی روی لە دابەزین کردوە بەهۆی دوبارە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

نیشانەکردن

نەوت