وەزارەتی ناوخۆی لوبنان: رێژەی بەشداری هاوڵاتیان لە دەنگداندا 41% بوە

11:31 - 15/05/2022

1002جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
دوای چەند کاتژمێرێک لە کۆتایی هاتنی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی لوبنان، وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە رایدەگەیەنێت، رێژەی بەشداریکردنی هاوڵاتیان 41% بوە.

 پرۆسەی دەنگدان لە تەواوی بنکەکانی لوبنان کۆتایی هاتوە و دەرگای بنکەکان داخراون

وەزارەتی ناوخۆی لوبنان بڵاویکردوەتەوە،"  پرۆسەی دەنگدان لە تەواوی بنکەکانی لوبنان کۆتایی هاتوە و دەرگای بنکەکان داخراون، بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکانیش رێژەی بەشداریکردنی هاوڵاتیان لە دەنگداندا 41% بوە".

 یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی لەو وڵاتە بەڕێوەچو دوای قەیران بەڕێوەچو

ئەمڕۆ یەکشەممە، دوای تێپەڕبونی لوبنان بەسەر کۆمەڵێک کێشەو قەیرانی سیاسی و ئابوری یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی لەو وڵاتە بەڕێوەچو.

لە هەڵبژاردنەکەدا، 719 کاندید خۆیان بۆ 128 کورسی پەرلەمانی خۆیان هەڵبژاردوە

لە هەڵبژاردنەکەدا، 719 کاندید خۆیان بۆ 128 کورسی پەرلەمانی خۆیان هەڵبژاردوە، کۆی گشتی دەنگدەرانی وڵاتەکەش چوار ملیۆن هاوڵاتی بوە.

بۆ هەڵبژاردنی ئەمساڵ 103 لیست ناوی خۆیان تۆمارکردوە

بۆ هەڵبژاردنی ئەمساڵ 103 لیست ناوی خۆیان تۆمارکردوە، کە 56 یان وەک کۆمەڵەی گۆڕان و کۆمەڵگەی مەدەنی خۆیان ناساندوە.

140 هەزار لوبنانی لە 225 هەزار ناوی تۆمارکراو دەنگیاندا

هەفتەی رابردو قۆناغی یەکەمی هەڵبژاردنەکان لە دەرەوەی وڵاتەکە بەڕێوە چو کە تێیدا 140 هەزار لوبنانی لە 225 هەزار ناوی تۆمارکراو دەنگیاندا.

شەوی رابردوش بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنەکان لە ناوخۆدا هێزە ئەمنییەکان بەشێوەیەکی چڕ بە شەقام و کۆڵانەکانی لوبناندا بڵاوبوبونەوە

شەوی رابردوش بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنەکان لە ناوخۆدا هێزە ئەمنییەکان بەشێوەیەکی چڕ بە شەقام و کۆڵانەکانی لوبناندا بڵاوبوبونەوە، ئەمڕۆش بە گشتی لەگەڵ بونی هەندێک گرفتی تەکنیکی و بڕانی کارەبا لە چەند بنکەیەک پرۆسەکە کۆتایی هات.