سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌رگری و ئه‌منی روسیا: هێزه‌كانمان له‌سه‌ر سنوری فینلاند جێگیرده‌كه‌ین

11:07 - 15/05/2022

2420جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌رگری و كاروباری ئه‌منی له‌ ئه‌نجومه‌نی فیدراسیۆنی روسیا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، ئه‌مریكا به‌ فشارخستنه‌ سه‌ر وڵاتانی باڵتیك ده‌یه‌وێت توانای سه‌ربازی و چه‌كه‌كانی تایبه‌ت "ناتۆ" له‌سه‌ر سنوره‌كانی وڵاته‌كه‌یان تاقیبكاته‌وه‌، له‌ ئه‌گه‌ری به‌ ئه‌ندامبونی فینلاند و سوید، توانا سه‌ربازییه‌كانیان له‌سه‌ر سنوره‌كانی وڵاتانی بالأَتیك به‌هێزتر ده‌كه‌ن.

ڤبكتۆر بۆندرێڤ، سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌رگری و كاروباری ئه‌منی له‌ ئه‌نجومه‌نی فیدراسیۆنی روسیا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تێلیگرام نوسیویه‌تی، "بڕیاری كۆتایی وڵاتی فینلاند سه‌باره‌ت به‌ بون به‌ ئه‌ندام له‌ رێكخراوی ناتۆ كێشه‌ی سه‌ربازی دروست ناكات به‌ڵكو له‌ روی جیۆسیاسییه‌وه‌ هه‌ڵگری گه‌لێك كێشه‌ی قورسه‌".

ئه‌مریكا به‌ فشارخستنه‌ سه‌ر وڵاتانی باڵتیك ده‌یه‌وێت توانای سه‌ربازی و تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌كه‌كانی تایبه‌ت به‌ ناتۆ له‌سه‌ر سنوری ئه‌و وڵاتانه‌ تاقیبكاته‌وه‌

باسی له‌وه‌شكردوه‌، "ئه‌مریكا به‌ فشارخستنه‌ سه‌ر وڵاتانی باڵتیك ده‌یه‌وێت توانای سه‌ربازی و تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌كه‌كانی تایبه‌ت به‌ رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) له‌سه‌ر سنوره‌كانی وڵاته‌كه‌مان تاقیبكاته‌وه‌".

به‌شێوه‌یه‌كی خێرا توانا سه‌ربازییه‌كانمان له‌سه‌ر سنوره‌كانی وڵاتانی باڵتیك به‌هێزتر ده‌كه‌ین

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "ئه‌گه‌ر بێت و هێزه‌كانی ناتۆ له‌رێگه‌ی به‌ ئه‌ندامبونی وڵاتانی باڵتیكه‌وه‌ چه‌ك و هێزه‌كانی خۆی له‌نزیك سنوره‌كانمان جێگیر بكات، ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌كی خێرا توانا سه‌ربازییه‌كانمان له‌سه‌ر سنوره‌كانی وڵاتانی باڵتیك به‌هێزتر ده‌كه‌ین".

ئه‌كه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، هه‌ریه‌كه‌ له‌ فینلاند و سوید بڕیاریاندا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داواكارییان له‌ پێناو به‌ ئه‌ندامبونیان له‌ رێكخراوی "ناتۆ" پێشكه‌شكرد و ئه‌و هه‌وڵانه‌ش هۆشداری توندی روسیای به‌دوای خۆیدا هێنا.