پۆلیسی ڕاپەڕین: گۆڕینی گزۆزی ماتۆڕسکیلەکان قەدەغەیە

10:33 - 15/05/2022

1283جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ نوێنەرانی خاوەن دوکانەکانی تایبەت بە چاکردنەوەی ماتۆڕسکیل لە سنوری ڕانیە کۆبونەتەوە و ئاگادار کرانەوە کە گۆڕینی گزۆزی ماتۆڕ سیکیل قەدەغە کراوە، چونکە دەبێتەهۆی ژاوەژاو و بێزارکردنی هاوڵاتیان لە سنورەکە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێوەبەری پۆلیسی ڕاپەڕین بە مەبەستی دابینکردنی ژینگەیەکی ئارام و قەدەغەی بێزارکردنی هاوڵاتیان لە لایەن بەشێك لە شۆفێری ماتۆڕ سکیلەکانەوە، ئەمڕۆ بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی ڕاپەڕین لە ڕانیە کۆبونەوەیەکی سازکرد لەگەڵ بەشێک لە خاوەن پیشەکانی چاکردنەوەی ماتۆڕسکیل لە سنوری ڕانیە.

دەبێتە هۆی ژاوەژاو و بێزارکردنی هاوڵاتیان لە سنورەکە
ئەوەش هاتوە، بەڕێوەبەری پۆلیس ڕایسپاردن بۆ لە مەودوا بە هیچ شێوەیەك کار نەکەن بۆ خاوەنی ئەو ماتۆڕسکیلانەی کە دەیانەوێت دەستکاری گزۆزی ماتۆڕ سیکیلەکانیان بکەن کە دەبێتە هۆی ژاوەژاو و بێزارکردنی هاوڵاتیان لە سنورەکە.
بۆ هەمان مەبەست خاوەن پیشەکانی چاکردنەوەی ماتۆڕسکیل ئاگادار بکەنەوە
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین باسی لەوەشکردوە، بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاکەوتن سەرجەم بنکەکانی پۆلیسی ڕاپەڕینی ڕاسپارد بۆ هەمان مەبەست خاوەن پیشەکانی چاکردنەوەی ماتۆڕسکیل ئاگادار بکەنەوە، شایەنی باسە پاش بەدواداچون بۆسکاڵای هاوڵاتیان لەلایەن بەڕێوەبەری پۆلیسی ڕاپەڕینەوە سەرجەم ڕێکارە یاساییەکان گیرانەبەر.

نیشانەکردن

ئیدارەی راپەڕین