خەندان-
راوێژكاری سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایدهگهیهنێنت، به دابینكردنی چه‌ند پێدویستییهكی پێویستی تایبه‌ت بۆ هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ده‌توانن له كۆتایی ئه‌مساڵدا جه‌نگی روسیا به به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان كۆتایی پێبهێنن، ده‌شڵێت، "به دابینكردنی فڕۆكه‌ی جه‌نگی، رێگریكردن هێزه‌كانی روسیا له ده‌ستكه‌وتنی گاز و زرێپۆش سه‌ركه‌وتنی هێزه‌كانمان مسۆگهردهكهین".
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی BBC، میكالۆو پۆدڵیاك، راوێژكاری سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، له پێناو كۆتایهێنان به جه‌نگی روسیا و سه‌ركه‌وتنی وڵاته‌كه‌ی په‌یوه‌سته به دابینكردنی داواكارییه‌كانیانه‌وه.
پێویسته هێزه‌كانمان تانك، فڕۆكه‌ی جه‌نگی، رێگریكردن هێزه‌كانی روسیا له ده‌ستكه‌وتنی گاز و زرێپۆشیان بۆ دابینبكرێت
وتیشی، "له‌پێناو ئه‌وه‌ی جه‌نگی روسیا و كۆتایی پێبهێنرێت و روسیا به‌ره‌و وڵاتكهیان پاشه‌كشه‌ی كۆتاییان پێبكرێت، پێویسته هێزه‌كانمان تانك، فڕۆكه‌ی جه‌نگی، رێگریكردن هێزه‌كانی روسیا له ده‌ستكه‌وتنی گاز و زرێپۆشیان بۆ دابینبكرێت".
ئۆكرانیا ئاره‌زو به جه‌نگی درێژخایه‌نی روسیا ناكات
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "هاوشێوه‌ی ته‌واوی جیهان ئۆكرانیا ئاره‌زو به جه‌نگی درێژخایه‌نی روسیا ناكات و ده‌مانه‌وێت وڵاته‌كه‌مان له‌م جه‌نگه رزگاربكه‌ین، ناتوانی به‌ڵێنی كۆتایهێنانی ئه‌م جه‌نگه بده‌ین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ دابینكردنی پێداویستییه‌كانمان ده‌توانین كۆتایی ئه‌مساڵ بردنه‌وه لهمجهنگه رابگه‌یه‌نین".
پێكه‌وه به دابینكردنی ئه‌م پێداویستییه سه‌ربازیانه ده‌توانین روسیا ببزێنین
راوێژكاری سه‌رۆكی ئۆكرانیا باسی له‌وه‌شكردوه، "پێداویستییه‌كان بۆ بردنه‌وه‌ی ئه‌م جه‌نگه زۆر ئاسانن له تانك، رێگریكردن هێزه‌كانی روسیا له ده‌ستكه‌وتنی گاز، زرێپۆش و فڕۆكه‌ی جه‌نگی پێكهاتون و پێكه‌وه به دابینكردنی ئه‌م پێداویستییه سه‌ربازیانه ده‌توانین روسیا ببزێنین".