هێزەکانی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکیان لە چیای قەرەچوخ ئەنجامدا

07:15 - 15/05/2022

1321جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
شانەی راگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ هێزەکانی پێشمەرگە بە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنێکیان لە چیای قەرەچوخ ئەنجامدا و تەواوی مۆڵگەکانی داعش لە ناوچەکە لەناوبران.

لیوای 14ی پیادەی وەزاەتی پێشمەرگە و چەند یەکەیەکی هێزەکانی  80 بەشداربون

ئەمڕۆ یەکشەممە،  شانەی راگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە،" هێزەکانی پێشمەرگە بە سەرپەرشتی میحوەری شەشی پێشمەرگە، بە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان، ئۆپەڕاسیۆنێکیان لە چیای قەرەچوخ ئەنجام دا، کە تیایدا لیوای 14ی پیادەی وەزاەتی پێشمەرگە و چەند یەکەیەکی هێزەکانی  80 بەشداربون".

 لە ئۆپەڕاسیۆنەکەدا، تەواوی مۆڵگە و پەناگەکانی تیرۆریستان، کە لەسنوری ئۆپەرسیۆنەکەدا بون تێک دران

رونیشیکردوەتەوە،" لە ئۆپەڕاسیۆنەکەدا، تەواوی مۆڵگە و پەناگەکانی تیرۆریستان، کە لەسنوری ئۆپەرسیۆنەکەدا بون تێک دران و بەشێکی زۆر و فراوانی چیای (قەرەچوخ)یان کێوماڵ کرد".

 پاش شکستی تەواوەتی داعش پاشماوەکانی تیرۆرستانی داعش چیای قەرەچوخ وەک پەناگەیەک بەکار دێنن، بۆ تێکدانی ئاسایشی و ئارامی ناوچەکە

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەشدا ئاشکرایکردوە،" ، پاش شکستی تەواوەتی داعش پاشماوەکانی تیرۆرستانی داعش چیای قەرەچوخ وەک پەناگەیەک بەکار دێنن، بۆ تێکدانی ئاسایشی و ئارامی ناوچەکە و لێدان لە هێزە ئەمنیەکان و خەڵکی سڤیلی ناوچەکە.

چەند هەفتەیەکیش  لەمەوبەر یەکێک لە شوانکارەکان کورد بە دوای مانەوەی بۆ ماوەیەک لای ئەو چەکدارانە ئازادکرا

لەماوەی چەند مانگی رابردودا چەندین حاڵەتی رفاندنی هاوڵاتیان و شوانکارەکانی ئەو سنورە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە تۆمارکرابو، و چەند هەفتەیەکیش  لەمەوبەر یەکێک لە شوانکارەکان کورد بە دوای مانەوەی بۆ ماوەیەک لای ئەو چەکدارانە ئازادکرا.