خه‌ندان-
ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی "ناتۆ" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، له نزیكه‌وه چاودێری وردی پلان و جوڵه‌كانی روسیا ده‌كه‌ن و له ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی روسیا هێرشبكاته سه‌ر ههروڵاتێكی ئه‌ندام له رێكخراوه‌كه‌یان، ئه‌وا ئاماده‌ن بۆ ههروهڵامێك به‌تایبه‌تیش ئه‌و وڵاته نوێیانه‌ی ده‌یانه‌وێت ببنه ئه‌ندامی ناتۆ.
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی BBC، جێنس ستۆلتنبێرگ، ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" رایگه‌یاند، به‌وردی و له نزیكه‌وه چاودێری هه‌نگا و جوڵه‌كانی روسیا ده‌كه‌ن و كار له‌سه‌ر پاراستنی خواستی به ئه‌ندامبونی وڵاتانی باڵتیك ده‌كه‌ن له رێكخراوه‌كه‌یان.
ناتۆ به‌شێوه‌یه‌كی جدیی و زۆر به وردی چاودێری ره‌وشی هێزه‌كانی روسیا و هه‌ر پلان و جموجۆڵێكی روسیا ده‌كەین
وتیشی، "ناتۆ به‌شێوه‌یه‌كی جدیی و زۆر به وردی چاودێری ره‌وشی هێزه‌كانی روسیا و هه‌ر پلان و جموجۆڵێكی روسیا ده‌كەین، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت گرژی به‌رامبه‌ر هه‌ر وڵاتێمی ئه‌ندام له ناتۆ نیشانبدات، به‌تایبه‌تریش ئه‌و وڵاته نوێیانه‌ی ده‌یانه‌وێت ببنه به‌شێك له رێكخراوه‌كه‌مان".
له ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێكی روسیا، هێزه‌كانی ناتۆ و هاوپه‌یمانه‌كانیشمان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان
ئاماژی بهوهشكردوه، "هێزه‌كانی ناتۆ و هاوپه‌یمانه‌كانیشمان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان، ئه‌گه‌ر روسیا بیه‌وێت هێرشبكاته سه‌ر ههروڵاتێكی ئه‌ندام له رێكخراوه‌كه‌مان".
هاوكاری ته‌واوی وڵاتانی ناوچه‌كانی باڵتیك ده‌كه‌ین له پێناو پاراستنی خواستی به ئه‌ندامبونیان له رێكخراوه‌كه‌مان
ئه‌مینداری گشتی ناتۆ باسی له‌وه‌شكردوه، "به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كار له‌سه‌ر پاراستنی ئه‌و وڵاتانه ده‌كه‌ین كه ده‌یانه‌وێت ببنه به‌شێك له رێكخراوه‌كه‌مان و له ئێستاشدا هاوكاری ته‌واوی وڵاتانی ناوچه‌كانی باڵتیك ده‌كه‌ین له پێناو پاراستنی خواستی به ئه‌ندامبونیان له رێكخراوه‌كه‌مان".