سه‌رۆكی ئۆكرانیا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌

06:34 - 15/05/2022

4928جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو هێزه‌كانی داگیركار ناچار ده‌كه‌ن له‌ خاكی وڵاته‌كه‌یان بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ و پاشه‌كشه‌ بكه‌ن، ئامانجیشیانه‌ هێزه‌كانی روسیا ناچاربكه‌ن له‌ كه‌ناراوه‌كانی  ئۆكرانیاش بكشێنه‌وه‌.
 
ڤۆڵۆدمیر زلێنیسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا له‌ په‌یامێكی ڤیدیۆییدا رایگه‌یاند، بارودۆخ له‌ هه‌رێمی دۆنباس ناجێگیره‌ به‌ڵام هێزه‌كانی وڵا ته‌كه‌ی به‌ زه‌بری هێز و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ هێزه‌كانی روسیا به‌ره‌و ده‌روه‌ی شاره‌كه‌ ئاڕاسته‌ ده‌كه‌ن.

هێزه‌كانی روسیا ده‌یانه‌وێت به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت هه‌لێك بۆ داگیركردن و ده‌ستپێشخه‌ری له‌ هه‌رێمی دۆنباس بۆخۆیان بخوڵقێنن
وتیشی، "هێزه‌كانی روسیا ده‌یانه‌وێت به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت هه‌لێك بۆ داگیركردن و ده‌ستپێشخه‌ری له‌ هه‌رێمی دۆنباس بۆخۆیان بخوڵقێنن و جارێكی دیكه‌ هه‌وڵ بۆ داگیركردنی ئه‌و هه‌رێمه‌ بده‌ن".
هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو هێزه‌كانی داگیركار ناچار ده‌كه‌ین خاكی ئۆكرانیا جێبهێڵن
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو هێزه‌كانی داگیركار ناچار ده‌كه‌ین خاكی ئۆكرانیا جێبهێڵن، پێكه‌وه‌ كار ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ناچاریان بكه‌ین ده‌ریاكانیشمان چۆڵبكه‌ن".
سوپاسی ته‌واوی هێزه‌كانمان ده‌كه‌م كه‌ رۆڵی باڵایان گێڕا له‌ پێناو دورخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی روسیا
ڤۆڵۆدمیر زلێنیسكی جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌، "سوپاسی ته‌واوی هێزه‌كانمان ده‌كه‌م كه‌ رۆڵی باڵایان گێڕا له‌ پێناو دورخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی روسیا و ئه‌و هێزانه‌شمان كه‌ كاریان به‌رگرییه‌كی شاهانه‌یان له‌به‌رده‌م هێزه‌كانی روسیا له‌ دۆنباس نیشاندا".