مەزڵوم کۆبانێ پیرۆزبایی لە محەمەد بن زاید دەکات

06:26 - 15/05/2022

1634جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی ئیمارات، مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) پیرۆزبایی نامەیەکی ئاڕاستەی محەمەد بن زاید ئالنەهیان کرد و رایگەیاند، ئومێدەوارە لە سەرکردایەتیکردنی گەلی ئیماراتدا سەرکەوتو بێت.

پیرۆزبایی لە محەمەد بن زاید ئالنەهیان دەکەم
مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە پەیامێکدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاویکردوەتەوە باسی لەوەشكردوە، لە دڵەوە پیرۆزبایی ئاڕاستەی محەمەد بن زاید ئالنەهیان دەکات بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتو.

ئاماژەی بەوەشكردوە، ئومێدەوارە محەمەد بن زاید لە سەرکردایەتیکردنی گەلی ئیماراتدا سەرکەوتو بێت.
رۆژی هەینی مردنی خەلیفە بن زاید ئالنەهیان راگەیەنرا
رۆژی هەینی، 13-05-2022، مردنی خەلیفە بن زاید ئالنەهیان، سەرۆکی ئیمارات و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە  لە تەمەنی 74 ساڵیدا راگەیەنرا، دوێنێش ئەنجومەنی باڵای ئیمارات محەمەد بن زایدی بە سەرۆکی نوێی وڵاتەکەی هەڵبژارد.