خه‌ندان-
وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی "F-16"ی ئیسرائیلیه‌وه، 22 (بیست و دو) موشه‌ك ئاراسته‌ی شوێنی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی زانستی سوریا له مه‌سایف و به‌نده‌ری بنیاس كراون، 16 (شازده) موشه‌كیان پوچه‌ڵكراونه‌ته‌وه به‌رله‌وه‌ی بگه‌نه شوێنی دیاریكراو.
ئۆلێگ ژوراڤلێڤ، جێگری به‌رپرسی ناوه‌ندی ئاشته‌وایی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕوسیا له سوریا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، رۆژی 13ی ئایار، له كاتژمێر 8:25 بۆ 8:32ی ئێواره، 6 (شه‌ش) فڕۆكه‌ی جۆری "F-16"ی ئیسرائیلی به‌بێ ئه‌وه‌ی بچنه سه‌ر ئاسمانی سوریا، هێرشیان كرده سه‌ر ده‌وروبه‌ری ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی زانستی سوریا له مه‌سایف و به‌نده‌ری بنیاس".
16 (شازده) موشه‌كی سوپای ئیسرائیل له‌ڕێگه‌ی سیستمی به‌رگری ئاسمانی سوریاوه پوچه‌ڵكرانه‌وه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، 16 (شازده) موشه‌كی هێزه‌كانی سوپای ئیسرائیل له‌ڕێگه‌ی سیستمی به‌رگری ئاسمانی سوریاوه پوچه‌ڵكرانه‌وه به‌رله‌وه‌ی بگه‌نه شوێنی مه‌به‌ست و شكستیان پێ هێندرا.
له ئه‌نجامی هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیل، 3 (سێ) سه‌ربازی سوری و 2 (دو) فه‌رمانبه‌ری حكومی كوژراون
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، له ئه‌نجامی هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیل، 3 (سێ) سه‌ربازی سوری و 2 (دو) فه‌رمانبه‌ری حكومی كوژراون، هه‌روه‌ها 2 (دو) سه‌ربازی دیكه‌ی سوریاش برینداربون، هه‌روه‌ها كۆگاكانی كه‌ره‌سته‌ی تایبه‌ت كه سه‌ر به ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی زانستی سوریا زیانیان به‌ركه‌وتوه.