خه‌ندان-
كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نیشتمانی نه‌وت "سۆمۆ"ی عێراقی ڕایگه‌یاند، زیادبونی رۆژانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاوی عێراق له چوارچێوه‌ی پابه‌ندبونه به‌ڕێككه‌وتنی ئۆپێك، هیچ بڕیارێكی نوێ نییه بۆ زیادكردنی بڕی هه‌نارده‌كردن، به‌ڵكو جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه‌یه پێشتر كراوه.
كۆمپانیای سۆمۆ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، زیادبونی به‌رهه‌می عێراق كه ده‌كاته نزیكه‌ی 50.000 (په‌نجا هه‌زار) به‌رمیل نه‌وتی خاو له رۆژێكدا له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنی ئێستای ئۆپێكه، به‌تایبه‌ت بڕگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌نگاو به‌هه‌نگاوی ئاستی به‌رهه‌مهێنان بۆ هه‌مو وڵاتان دیاری كراوه، له‌نێویشیاندا عێراق بۆ پێش بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له مانگی (ئازار/3)ی 2020.
هیچ بڕیارێكی نوێ نییه بۆ زیادكردنی بڕی به‌رهه‌می عێراق له‌لایه‌ن رێكخراوی ئۆپێكه‌وه
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "هیچ بڕیارێكی نوێ نییه بۆ زیادكردنی بڕی به‌رهه‌می عێراق له‌لایه‌ن رێكخراوی ئۆپێكه‌وه، به‌ڵكو جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی ئێستایه كه هه‌نارده‌ی نه‌وت زیادی كردوه، ئۆپێك ڕه‌زامه‌ندیشی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر زیادكردنی پشكی عێراق له هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ 4.500.000 (چوار ملیۆن و پێنجسه‌د هه‌زار) به‌رمیل نه‌وت له‌رۆژێكدا و ئه‌مه‌ش له‌مانگی (حوزه‌یران/6)ی ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستپێده‌كات".
شكی عێراق له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا 50.000 (په‌نجا هه‌زار) به‌رمیل له رۆژێكدا زیادیكردوه
له‌لای خۆشیه‌وه، محه‌ممه‌د سه‌عدون نوێنه‌ری عێراق له رێكخراوی ئۆپێك رایگه‌یاند، "پشكی عێراق له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا 50.000 (په‌نجا هه‌زار) به‌رمیل له رۆژێكدا زیادیكردوه".
مافی هه‌یه بڕی به‌رهه‌می خۆی زیاد بكات به‌پێی ئه‌و سنوره‌ی بۆی دیاریكراوه
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، عێراق "مافی هه‌یه بڕی به‌رهه‌می خۆی زیاد بكات به‌پێی ئه‌و سنوره‌ی بۆی دیاریكراوه، هه‌روه‌ها له ماوه‌ی مانگه‌كانی (تهمموز/7 و ئاب/8، ئه‌یلول/9)ی ئه‌مساڵیش زیادكردنی دیكه‌ی به‌رهه‌می نه‌وت به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، بۆ هه‌ر مانگێك به ڕێژه‌ی 50.000 (په‌نجا هه‌زار) به‌رمیل، بۆیه عێراق ده‌گاته ئاستی ئاسایی".
سه‌باره‌ت به‌نرخی پێشبینكراوی نه‌وت، محه‌ممه‌د سه‌عدون وتی، "مه‌زه‌نده ده‌كرێت كه تێكڕای نرخی نه‌وت تا چاره‌كی سێیه‌می ئه‌مساڵ له سه‌روی 100 دۆلاره‌وه بمێنێته‌وه".