خه‌ندان-
به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای شه‌هیدانی پارێزگای نه‌جه‌ف رایگه‌یاند، گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ دۆزراوه‌ته‌وه كه مێژوه‌كه‌ی بۆ ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردو ده‌گه‌ڕێته‌وه و پێده‌چێت روفاتی 100 (سه‌د) كه‌سی تێدابێت، 15 (پازده) روفاتیشیان ده‌رهێندراون.
عهبدولئاله نائی به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای شه‌هیدان رایگه‌یاند، "له‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌دا زیاتر له 100 (سه‌د) روفات هه‌یه، ئه‌مه‌ش پێده‌چێت تاوانێكی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجامدرابێت، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه شوێنی تاوانه‌كه زۆر گه‌وره‌یه".
تا ئێستا تیمه‌كان روفاتی 15 (پازده) كه‌سیان ده‌رهێناوه و پشكنینیان بۆ ئه‌نجامده‌درێت
وتیشی، "تا ئێستا تیمه‌كان روفاتی 15 (پازده) كه‌سیان ده‌رهێناوه و پشكنینیان بۆ ئه‌نجامده‌درێت، ناسنامهكانیشیان نه‌ناسراوه و نازانرێت كام پێكهاته‌ی عێراقن".
عهبدولئاله نائی ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "ئه‌م گۆڕستانه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌و تاوانانه‌ی له ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری (شه‌عبانیه)ی ساڵی 1991 به‌رامبه‌ر به‌گه‌لی عێراق ئه‌نجامدراون، به‌شێك له‌و كه‌سانه‌شی به‌شداری راپه‌ڕینه‌كه بون تا ئێستا ته‌رمه‌كانیان نه‌دۆزراونه‌ته‌وه".