خه‌ندان-
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی حكومی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌سه‌ردانێك گه‌یشته ئه‌بوزه‌بی به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له پرسه‌ی شێخ خه‌لیفه بن زاید سه‌رۆكی پێشوی ئیمارات كه دوێنێ هه‌ینی له‌ته‌مه‌نی 74 ساڵیدا كۆتایی به‌ژیانی هات.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14ی (ئایار/5)ی 2022 مه‌سرور بارزانی به سه‌رۆكایه‌تیی شاندێكی حكومی گه‌یشته ئه‌بوزه‌بی پایته‌ختی میرنشینی یه‌كگرتوی عه‌ره‌بی (ئیمارات) و له‌لایه‌ن شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئالنهیان سه‌رۆكی ئیماراته‌وه پێشوازی لێكرا.
سه‌رۆكی حكومه‌ت پرسه و سه‌ره‌خۆشی له شێخ محه‌مه‌د بن زاید و بنه‌ماڵه‌كه‌یان و سه‌ركردایه‌تیی و گه‌لی ئیمارات كرد
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، "سه‌رۆكی حكومه‌ت پرسه و سه‌ره‌خۆشی له شێخ محه‌مه‌د بن زاید و بنه‌ماڵه‌كه‌یان و سه‌ركردایه‌تیی و گه‌لی ئیمارات كرد و هاوخه‌می خۆی پێگه‌یاندن بۆ كۆچی دوایی شێخ خه‌لیفه بن زاید ئالنهیان سه‌رۆكی كۆچكردوی ئیمارات و هیوای خواست خوای مه‌زن گیانی به به‌هه‌شت شاد بكات".
لهڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی حكومه‌ت پیرۆزبایی له شێخ محه‌مه‌د بن زاید كرد به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆكی نوێی ئیمارات و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.
ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیمارات ئه‌مڕۆ شه‌ممه له ئه‌بوزه‌بی به سه‌رۆكایه‌تی شێخ محه‌مه‌د بن ڕاشید ئال مه‌كتوم، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و حاكمی دوبه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا و له‌راگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌كه‌دا هاتوه، به‌پێی ماده‌ی (51)ی ده‌ستور، شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نههیان، به‌كۆی ده‌نگ هه‌ڵبژێردراوه به سه‌رۆكی ئیمارات و شوێنی خه‌لیفه بن زاید ئالنهیان ده‌گرێته‌وه، كه دوێنێ له ته‌مه‌نی 74 ساڵیدا و به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه مرد.