خه‌ندان-
كوتله‌ی توركمانی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه داوا له حكومه‌تی فیدڕاڵ كرد، كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك كه له ژێر كۆنتڕۆڵی هه‌رێمی كوردستاندان به زه‌بری چه‌ك بگه‌ڕێنێته‌وه و یاسا به‌سه‌ر ته‌واوی سنوره ئیدارییه‌كانی پارێزگاكه‌دا بسه‌پێنێت.
كوتله‌ی توركمانی له په‌رله‌مانی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه ده‌كات كه هێزێكی چه‌كداری سه‌ر به هه‌رێمی كوردستان كۆنتڕۆڵی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی بای حه‌سه‌ن و داودی سه‌ر به كۆمپانیای نه‌وتی باكوری كردوه، ئه‌م هه‌نگاوه به پێشینه‌یه‌كی مه‌ترسیدار و پێشێلكارییه‌كی ئاشكرای ده‌ستور و بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌بردنی سامانی نه‌وت ده‌زانن.
به‌رده‌وامبونی سیاسه‌تی سه‌پاندنی هێز و ئه‌مری واقع نابێت سه‌ركه‌وتو بێت
راشیگه‌یاندوه، "به‌رده‌وامبونی سیاسه‌تی سه‌پاندنی هێز و ئه‌مری واقع نابێت سه‌ركه‌وتو بێت، ئه‌وه‌ی پێش ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسا ڕویدا به‌ڵگه‌ی زیندوی ڕونن، گه‌لی كوردیش پێشتر و ئێستاش زۆرترین زه‌ره‌رمه‌ندی ئه‌و جۆره سیاسه‌ته‌ن".
فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان به په‌له ده‌ستێوه‌ردان بكات بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و كێڵگه نه‌وتییانه‌ی كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه به هێزی چه‌ك كۆنتڕۆڵكراون
كوتله‌ی توركمانی لهڕاگهیهندراوهكهدا داوای له فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان كردوه، "به په‌له ده‌ستێوه‌ردان بكات بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و كێڵگه نه‌وتییانه‌ی كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه به هێزی چه‌ك كۆنتڕۆڵكراون و یاسا به‌سه‌ر ته‌واوی سنوره ئیدارییه‌كانی پارێزگای كه‌ركوكدا بسه‌پێنێت".
پێویسته ڕێگری له هه‌ر هه‌وڵێكی خراپ بكرێت به ئامانجی ناسه‌قامگیركردنی ئاسایش و سه‌قامگیری له پارێزگای كه‌ركوك
راشیگه‌یاندوه، "پێویسته ڕێگری له هه‌ر هه‌وڵێكی خراپ بكرێت به ئامانجی ناسه‌قامگیركردنی ئاسایش و سه‌قامگیری له پارێزگای كه‌ركوك، له‌م قۆناغه‌شدا داوا له هه‌موان ده‌كه‌ین ڕیزه‌كانیان یه‌كبخه‌ن بۆئه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ر مه‌ترسی و ئاسته‌نگه‌كان بوه‌ستنه‌وه، پاشان دور بكه‌ونه‌وه له هه‌مو شتێك كه دۆخه‌كه خراپتر ده‌كات".
پێشتریش كۆمپانیای نه‌وتی باكور، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی تۆمه‌تباركرد كه به "زه‌بری چه‌ك ده‌ستی به‌سه‌ر كێڵگه نه‌وتیه‌كانیان گرتوه" و راشیگه‌یاند، "ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته ده‌ستور و یاساكانی عێراق ره‌تیده‌كه‌نه‌وه كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدایان له‌سه‌ر بونیاتنراوه".