خەندان-
گروپێکی نزیک لە چەکدارانی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشە راگەیاند کە هەفتەی رابردو کرایە سەر شاری سینا و بەهۆیەوە ژمارەیەک سەربازی میسری کوژران.
خۆیان بە نزیکی داعش ناساندوە و بەرپرسیارێتی خۆیان لە هێرشەکە راگەیاندوە
ئاژانسی ئەعماقی سەر بە چەکدارانی داعش، راگەیەندراوی گروپێکی بڵاوکردوەتەوە، کە خۆیان بە نزیکی داعش ناساندوە و بەرپرسیارێتی خۆیان لەو هێرشە راگەیاندوە کە هەفتەی رابردو لە شاری سینا کرایە سەر هێزێکی سەربازی میسر.
لانی کەم پێنج کەس کوژران و حەوتی دیکەش برینداربون
چوارشەممەی رابردو، هێرشێکی چەکداری کرایە سەر هێزێکی سەر بە سوپای میسر، لەئەنجامدا لانی کەم پێنج کەس کوژران و حەوتی دیکەش برینداربون.
11 سەرباز كوژران و پێنج سەربازی دیكەش برینداربون
هاوکات شەممەی رابردو، لە ئاكامی شەڕ و پێكدادانی نێوان سوپای میسر لەگەڵ گروپێكی چەكدار لە رۆژئاوای كەناڵی سوێس لە نیمچە دورگەی سینا، 11 سەرباز كوژران و پێنج سەربازی دیكەش برینداربون.
چەکدارەکان ھەوڵی ھێرشكردنە سەر دامەزراوەیەكی پاككردنەوەی ئاو لە رۆژئاوای كەناڵی سوێس-یان داوە
بەگوێرەی زانیارییەکان، پێکدادانەکە کاتێک رویداوە، چەکدارەکان ھەوڵی ھێرشكردنە سەر دامەزراوەیەكی پاككردنەوەی ئاو لە رۆژئاوای كەناڵی سوێس-یان داوە.
چەكدارەكان لە ناوچەیەكی چۆلكراو لە نیمچە دوورگەی سینا گەماڕۆ دراون
ھاوكات ئەوەش خراوەتەڕوو، لە دوای شەڕ و پێندادانەكاندا، چەكدارەكان لە ناوچەیەكی چۆلكراو لە نیمچە دوورگەی سینا گەماڕۆ دراون، بەڵام تائێستا ناسنامەکانیان ئاشکرانەکراوە.