خه‌ندان-
فه‌رمانده‌یی پۆلیسی به‌غدا فه‌رمانێكی تایبه‌ت به ئاڵای عێراق بۆ سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌ركرد و رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای خراپی كه‌شوهه‌وا پێویسته ئاڵای سه‌ر باڵه‌خانه‌كان به پاكی و به‌به‌رزی بهێڵدرێته‌وه و نابێت به‌هۆی خۆڵبارین یاخود ره‌شه‌باوه بهێندرێته خواره‌وه.
فه‌رمانده‌یی پۆلیسی به‌غدا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به له‌به‌رچاوگرتنی خراپی بارودۆخی كه‌شوهه‌وا و زیادبونی به‌رده‌وامی خۆڵ و تۆز له‌م ماوه‌یه‌دا، لیوا ماجد فالح موسه‌وی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی به‌غدا سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منیه‌كان راده‌سپێرێت، گرنگی به ئاڵای عێراق بده‌ن كه له سه‌روی باره‌گا و باڵه‌خانه‌كان به‌رز كراوه‌ته‌وه.
به‌درێژایی ساڵ جار چاودێری بكرێت و نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بهێندرێته خواره‌وه
فه‌رمانده‌یی پۆلیسی به‌غدا ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، پێویسته ئاڵاكه پاك و ڕوناك و نوێ بێت، هه‌روه‌ها به‌درێژایی ساڵ جار چاودێری بكرێت و نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بهێندرێته خواره‌وه.