خه‌ندان-
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ری سه‌ر به‌قه‌زای پشده‌ر شه‌ڕ له‌نێوان خاوه‌ن قه‌رزێك و بریكارێكی سلێمان هه‌ڵشۆیی رویدا و به‌وهۆیه‌وه كه‌سێك به‌سه‌ختی برینداربو.
شۆڕش ئیسماعیل وته‌بێژی پۆلیسی راپه‌ڕین به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی پۆلیس ئاگاداركرانه‌وه له‌ڕوداوێكی ته‌قه‌كردن له ناو بازاڕی ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر، پاش گه‌یشتنی هێزه ئه‌منیه‌كان، برینداره‌كه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی رانیه گواسترایه‌وه، پاش چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌شیه‌وه كه گوللـه به‌ر سه‌ری كه‌وتوه و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شار له سلێمانی كرا.
هه‌ر دوای روداوه‌كه ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌قه‌ی كردوه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراوه
وتیشی، "هه‌ر دوای روداوه‌كه ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌قه‌ی كردوه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ی وردیشمان له‌باره‌ی ئه‌و روداوه و هۆكاره‌كه‌ی ده‌ستپێكردوه".
به‌پێی زانیاریه نافه‌رمیه‌كان ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌قه‌ی لێكراوه بریكارێكی سلێمان هه‌ڵشۆیی بوه
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه‌ی كه ته‌قه‌ی كردوه له‌ئێستادا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌درێت بۆئه‌وه‌ی هۆكاری ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی بزانرێت به‌ڵام پێده‌چێت یه‌كێك بێت له‌و كه‌سانه‌ی قه‌رزی داب‌و به سلێمان هه‌ڵشۆیی، چونكه به‌پێی زانیاریه نافه‌رمیه‌كان ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌قه‌ی لێكراوه بریكارێكی سلێمان هه‌ڵشۆیی بوه.
20ی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2020 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی راپه‌ڕین رایگه‌یاند، ماوه‌ی چه‌ندساڵێكه كه‌سانێكی "لهپڕههڵتۆقیوی نه‌ناسراو" كه به‌هۆی ناهۆشیاری هاوڵاتیان و ڕه‌نجی چه‌ند ساڵه‌ی قوتی ماڵ و منداڵیان ده‌خه‌نه به‌رده‌میان و دواتریش له‌ناكاو مایه‌پوچبونی خۆیان راده‌گه‌یه‌نن، به‌و هۆیه‌ش گورزی كه‌مه‌ر شكێن له جوڵه‌ی كار‌و كه‌سابه‌تی ئاسایی ئه‌م سنوره ده‌وه‌شێنن.
سلێمان ئیسماعیل سلێمان كه به "سلێمان هه‌ڵشۆیی" ناسراوه له‌ماوه‌ی رابردودا ئۆتۆمبێل، ده‌مانچه، كه‌لوپه‌لی دیكه‌ی له خه‌ڵكی سنوره‌كه وه‌رگرتوه و پێی وتون ئاماده‌یه به‌پاره‌یه‌كی زیاتر لێیان بكڕێت، به‌جۆرێك كاتێك به‌های ئۆتۆمبێلێك 10 هه‌زار دۆلاربوبێت، ئه‌و بازرگانه به‌قیستی چه‌ند مانگێك و به 15 هه‌زار دۆلار له خاوه‌نه‌كه‌ی وه‌رگرتوه.