پزیشكێك گرنگترین ڤیتامین و كانزاكان بۆ له‌بیرنه‌چونه‌وه‌ی وانه‌كان له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌خاته‌ڕو

07:07 - 14/05/2022

4903جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

دكتۆر كامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك رایگه‌یاند، كۆمه‌ڵێك ڤیتامین و ته‌واوكاری خۆراك هه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ خوێندكارانی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی به‌ر له‌تاقیكردنه‌وه‌كان سودیان لێوه‌ربگرن به‌مه‌به‌ستی باشتركردنی یاده‌وه‌ریان و له‌بیرنه‌چونه‌وه‌ی ئه‌و وانانه‌ی كه‌ خوێندویانه‌.

دكتۆر كامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "خۆراكی ته‌ندورست  و  شێوازی ژیانی دروست ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ له‌به‌هێزكردنی یاده‌وه‌ری و ته‌ركیزكردن و ڕێگریكردن له‌م پۆسته‌ له‌ بیرچونه‌وه‌، گرنگترین ڤیتامین و ته‌واوكه‌ری خۆراكی و كانزاكان كه‌ یارمه‌تی زیادكردنی ته‌ركیز و یاده‌وه‌ری و كه‌مكردنه‌وه‌ی بیرچونه‌وه‌ ده‌ده‌ن پێویسته‌ ره‌چاو بكرێن:

ڤیتامینه‌كان كه‌ یارمه‌تی باشتركردنی ته‌ركیز كردن و له‌بیر نه‌چونه‌وه‌ ده‌ده‌ن:

یه‌كه‌م: كۆمه‌ڵه‌ی ڤیتامین  Bه‌كان ئه‌وانیش:-
ڤیتامین (B 6) :  ڕۆڵێكی گرنگی هه‌یه‌ بۆ به‌هێزكردنی یاده‌وه‌ری و ته‌ركیز له‌ ڕێگای زیاتر ڕژاندنی دۆپامین و سیڕۆتۆنین كه‌ هه‌ر دوكیان بریتین له‌ گه‌ینه‌ری ده‌مار  كه‌ زانیاریه‌كان ده‌گواستنه‌وه‌ بۆ مێشك، سه‌رچاوه‌ی خۆراك سپێناخ، مۆز، گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ ، ماسی سه‌لمون و تونه‌ ، گۆشتی مانگا و قه‌له‌مون ، په‌تاته‌ی شیرین.
ڤیتامین (B 12) : زۆر به‌ سوده‌ بۆ مێشك و خوێن و  زیادكردنی ته‌ركیز و  به‌هێزكردنی یاده‌وه‌ری له‌ هه‌روه‌ها كه‌می ده‌بێته‌ هۆی كه‌مخوێنی ؛ سه‌رچاوه‌كانی خۆراك ؛ گۆشتی سور و ماسی و به‌رهه‌مه‌كانی شیر. 
ڤیتامین (B9) : كه‌ به‌ فۆلیك ئه‌سید ناسراوه‌  
ڤیتامین (B 1)  و (B 2) :  یاده‌وه‌ری به‌هێز ده‌كه‌ن و گرنگن بۆ كۆئه‌ندامی  ده‌مار : سه‌رچاوه‌كانی خۆراك دانه‌وێڵه‌ ته‌واوه‌كان ، گۆشت و جگه‌ر ، هێلكه‌ ، سه‌وزه‌ گه‌ڵاتۆخه‌كان وه‌ك سپێناخ ، سۆیا ، شیر

دوه‌م: ڤیتامین  (C): دژه‌ ئۆكسانێكی زۆر گرنگه‌ گرنگترین سه‌رچاوه‌كانی خۆراك میوه‌ مزره‌مه‌نیه‌كان،  هه‌ڵوژه‌،  شلیك ،  بیبه‌ر. 
سێیه‌م: ڤیتامین (E)  : دژه‌ ئۆكسانیكی زۆر به‌هێزه‌، سه‌رچاوه‌كانی خۆراك : زه‌یتی ڕوه‌كی، چه‌ره‌س  ، ماسی ، هێلكه‌ و جگه‌ر .
‌‌چواره‌م: ڤیتامین ( D  ) :كه‌می ڤیتامین هۆكاری سه‌ره‌كی شه‌كه‌ت بون و هیلاكی و ته‌شه‌نوجی  ماسولكه‌كان و تێك چونی مه‌زاج و شت بیرچونه‌وه‌یه‌،  سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی بریتی یه‌ له‌ تیشكی خۆر له‌ نێوان سه‌عات ده‌ی به‌یانی بۆ  چواری عه‌سر، له‌ خۆراكدا بڕێكی زۆر كه‌م هه‌یه‌  بێجگه‌ له‌ زه‌یتی جگه‌ری نه‌هه‌نگ ، ماسیه‌ چه‌وریه‌كان وه‌ك سه‌لمون و ماكڕوێل.
پێنجه‌م: كۆلین:  به‌ یه‌كێك له‌ كۆمه‌ڵه‌ی ڤیتامین ( B ) هه‌ژمار ده‌كرێت و ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌یه‌ له‌ به‌هێزكردنی یاده‌وه‌ری و ته‌ركیز و چالاك كردنی مێشك :  سه‌رچاوه‌كانی خۆراك : هێلكه‌ ، جگه‌ر و گۆشت ، ماسی ناو ده‌ریا ، پاقله‌مه‌نیه‌كان 

گرنگترین ته‌واوكه‌ره‌ خۆراكیه‌كان و كانزاكان : 

یه‌كه‌م: كریاتین: یه‌كێكه‌ له‌ ترشه‌ ئه‌مینیه‌ گرنگه‌كان 
دوه‌م: ئه‌نزیمی (Q 10) 
سێیه‌م: ئۆمێگا 3: گرنگن بۆ چالاك كردنی مێشك چونكه‌ ده‌چنه‌ پێكهاتوی خانه‌كانی مێشك و كۆئه‌ندامی ده‌ماره‌وه‌ .
چواره‌م: مه‌گنسیۆم:  ڕۆڵێكی كارای هه‌یه‌ بۆ باشتر كاركردنی كۆئه‌ندامی ده‌مار و مێشك
پێنجه‌م: ئاسن: گرنگه‌ بۆ دروست كردنی  گه‌ینه‌ره‌ی ده‌ماره‌كان .
شه‌شه‌م: ‌‌زنك: ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌یه‌ بۆ كاركردنی ڤیتامین (B 6).

نیشانەکردن

تەندروستی