خەندان-
سعودییە پێدانی ڤیزای سەردانیکردنی بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت گەشتی عومرە ئەنجامبدەن بۆ ماوەی یەک مانگ راگرت، ئەویش بەهۆی نزیکبونەوەی وەرزی حەجی ئەمساڵ.
داخڵبون بۆ وڵاتەکە لەرێگەی ڤیزای سەردانیکردنەوە لە رێکەوتی 9-6-2022 بۆ 9-7-2022 رادەگرێت
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی حەجی سعودیە بڵاویکردوەتەوە،" داخڵبون بۆ وڵاتەکە لەرێگەی ڤیزای سەردانیکردنەوە لە رێکەوتی 9-6-2022 بۆ 9-7-2022 رادەگرێت ئەوەش بەهۆی دەستکردن بە مەراسیمی بەجهێهێنانی فەریزەی حەج".
ئەو کەسانەی ڤیزای حەجیان هەیە دەتوانن داخڵی وڵاتەکە ببن
رونیشیکردوەتەوە،"لە رێکەوتی 31-5-2022 تا 3-7-2022 ئەو کەسانەی ڤیزای حەجیان هەیە دەتوانن داخڵی وڵاتەکە ببن".
هەرکەسێک پێشێلی بڕیارەکە بکات سزایەکی ماددی دەدرێت کە لە 10 هەزار ریاڵ کەمتر نەبێت و لە 50هەزار ریاڵ زیاترنەبێت
جەختیشیکردوەتەوە،" هەرکەسێک پێشێلی بڕیارەکە بکات سزایەکی ماددی دەدرێت کە لە 10 هەزار ریاڵ کەمتر نەبێت و لە 50هەزار ریاڵ زیاترنەبێت، سەبارەت بەو هاوڵاتیانەی لە دەرەوەی سعودیەشدان بۆ وڵاتەکەی دەنێردرێتەوە".
یەک ملیۆن حاجی لە دەرەوە و ناوەوەی وڵاتەکە دەتوانن فەریزەی حەج بەجێبگەیەنن
پێشتر وەزارەتی حەجی سعودییە بڵاویکردبوەوە بۆ ئەمساڵی وەرزی حەج، یەک ملیۆن حاجی لە دەرەوە و ناوەوەی وڵاتەکە دەتوانن فەریزەی حەج بەجێبگەیەنن.
پشکنینی پێشوەختەی کۆرۆنا بە 72کاتژمێر پێش گەشتەکەیان و تەمەنی خوار 65 ساڵ وەک مەرجی حەجی ئەمساڵ دیاریکردوە
وەزارەتەکە بەکارهێنانی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا پشکنینی پێشوەختەی کۆرۆنا بە 72کاتژمێر پێش گەشتەکەیان و تەمەنی خوار 65 ساڵ وەک مەرجی حەجی ئەمساڵ دیاریکردوە.
بەگوێرەی پێشبینییە فەلەکییەکان، 9-7-2022، یەکەمین رۆژی جەژنی قوربانە
ئەمە لەکاتێکدایە، بەگوێرەی پێشبینییە فەلەکییەکان، 9-7-2022، یەکەمین رۆژی جەژنی قوربانە.