كۆمپانیای نه‌وتی باكور: حكومه‌تی هه‌رێم به‌زه‌بری چه‌ك ده‌ستی به‌سه‌ر كێڵگه‌ نه‌وتیه‌كان گرتوه‌

06:34 - 14/05/2022

3780جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

 

كۆمپانیای نه‌وتی باكور، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی تۆمه‌تباركرد كه‌ به‌ "زه‌بری چه‌ك ده‌ستی به‌سه‌ر كێڵگه‌ نه‌وتیه‌كانیان گرتوه‌" و راشیگه‌یاند، "ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ ده‌ستور و یاساكانی عێراق ره‌تیده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدایان له‌سه‌ر بونیاتنراوه‌".

كۆمپانیای نه‌وتی باكور له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، پێشتر ژماره‌یه‌ك زیاده‌ڕه‌وی و پێشێلكاریمان به‌دیكرد كه‌ كراوه‌ته‌ سه‌ر كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی سه‌ر به‌ كۆمپانیای نه‌وتی باكور له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، له‌وانه‌ش كێڵگه‌كانی خورمه‌ڵه‌ و هاڤانا و سه‌فیه‌ و كۆرمۆور.

دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكه‌مان سكاڵای یاسایی له‌ دادگاكانی تایبه‌تمه‌ندی عێراق تۆماركرد چاوه‌ڕیی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ین

ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكه‌مان سكاڵای یاسایی له‌ دادگاكانی تایبه‌تمه‌ندی عێراق تۆماركرد، تا ئێستاش چاوه‌ڕیی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ین".

به‌رده‌وامی ئه‌و پێشێلكاریانه‌ به‌ پشتیوانی هێزێكی چه‌كداری سه‌ربه‌ حكومه‌تی هه‌رێم و تیمێكی هونه‌ری كاركردن ده‌كرێت

باسی له‌وه‌شكردوه‌، "به‌رده‌وامی ئه‌و پێشێلكاریانه‌ به‌ پشتیوانی هێزێكی چه‌كداری سه‌ربه‌ حكومه‌تی هه‌رێم و تیمێكی هونه‌ری كاركردن ده‌كرێت له‌ هه‌ردو كێڵگه‌ی بای حه‌سه‌ن و داود، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی قۆستنه‌وه‌ی هه‌لی به‌ده‌ستهێنانی وزه‌ به‌رهه‌مهێنراوه‌كانیه‌تی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان".

ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ ده‌ستور و یاساكانی عێراق ره‌تیده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدای له‌سه‌ر بونیاتنراوه‌

كۆمپانیای نه‌وتی باكور ڕاشیگه‌یاندوه‌، ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ ده‌ستور و یاساكانی عێراق ره‌تیده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدای له‌سه‌ر بونیاتنراوه‌، به‌و پێیه‌ی نه‌وت و غاز موڵكی هه‌مو گه‌لی عێراقه‌ و حكومه‌تی فیدڕاڵی سه‌رپه‌رشتی كۆمپانیا نیشتمانییه‌كان ده‌كات.

نیشانەکردن

حکومەتی هەرێم