خه‌ندان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، بهساڵاچویهكی بێلانه كه له‌چه‌ند رۆژی رابردودا ئۆتۆمبێل لێیداوه و به‌جێهێشتوه، له‌ئێستادا رزگاركراوه و گواستراوه‌ته‌وه بۆ ماڵی به‌ساڵاچوان و خزمه‌تگوزاری پێویستی پێشكه‌ش ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی پارێزگای سلێمانی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی كوێستان محه‌مه‌د وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و به سه‌رپه‌رشتی و چاودێری ئیسماعیل ڕه‌شید به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌دواداچون بۆ ژیانی بهساڵاچویهكی بێلانه له نێو گه‌ڕه‌كێكی شاری سلێمانی كرا.
پاش ئه‌وه‌ی سه‌ردانی شوێنی مانه‌وه‌ی ئه‌و بهساڵاچوهم كرد شوێنه‌كه مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی تێدا نه‌بو له شوێنێكی نه‌گونجاو بۆ ژیان ده‌مایه‌وه
له‌و باره‌یه‌وه، ئیسماعیل ره‌شید ڕایگه‌یاندوه، "پاش ئه‌وه‌ی سه‌ردانی شوێنی مانه‌وه‌ی ئه‌و بهساڵاچوهم كرد شوێنه‌كه مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی تێدا نه‌بو له شوێنێكی نه‌گونجاو بۆ ژیان ده‌مایه‌وه، پاش به‌دواداچون بۆمان ده‌ركه‌وت كه ئۆتۆمبیلێك لێی داوه‌و به‌جێیان هێشتوه، تیمێكی (گروپی به‌خشراوه‌كانی خودا) له‌وێ ئاماده‌بون و ده‌ستبه‌جێ ده‌ستیان كرد به پاكردنه‌وه‌و شۆردنی بهساڵاچوهكه و گواستنه‌وه‌ی بۆ ماڵی به‌ساڵاچوان و هه‌رچی پێویست بێت بۆ ئه‌و به‌ساڵاچوه‌ی ده‌كه‌ین".
به‌دواداچونی لایه‌نی ته‌ندروستی و ده‌رونی دۆسیه‌كه ده‌كه‌ین
وتیشی، "به‌دواداچونی لایه‌نی ته‌ندروستی و ده‌رونی دۆسیه‌كه ده‌كه‌ین، له ئاینده‌شدا هه‌وڵده‌ده‌ین به له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی بهساڵاچوهكه، چاره‌سه‌ری گونجاوتر بدۆزینه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ماڵی به‌ساڵاچوانی سلێمانی، به‌شێوه‌ی 24 كاتژمێری ده‌رگای كراوه‌یه بۆ له ئامێزگرتنی ئه‌و به‌ساڵاچوانه‌ی كه به‌هه‌ر هۆكارێك پێویستیان به‌و شوێنه شایسته‌یه هه‌یه و خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌رونی و ته‌ندروستی و پێویستی ڕۆژانه‌ی ژیانیان پێشكه‌ش ده‌كات".




