هۆكاری دواخستنی ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای پاڵپشتیكردنی كتوپڕ بۆ ئاسایشی خۆراك ئاشكراده‌كرێت

05:58 - 14/05/2022

572جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، هۆكاری سه‌ره‌كی دواخستنی ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای پاڵپشتیكردنی كتوپڕ بۆ ئاسایشی خۆراك و گه‌شه‌پێدان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و خاڵانه‌ی زیادكراون بۆ هه‌مواری پرۆژه‌یاساكه‌ زیاد بكرێت.

جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، "هۆكاری دواخستنی ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای پاڵپشتیكردنی كتوپڕ بۆ ئاسایشی خۆراك و گه‌شه‌پێدان، به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی گفتوگۆكانه‌ له‌ناو لیژنه‌ی دارایی، كۆبونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ هه‌یه‌ كه‌ به‌منزیكانه‌ ئه‌نجام ده‌درێت، بۆ زیادكردن و ته‌واوكردنی كاره‌كانی هه‌مواركردنه‌وه‌ی پرۆژه‌یاساكه‌". 

له‌ ماوه‌ی دو رۆژی داهاتودا ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساكه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت

وتیشی، "له‌ ماوه‌ی دو رۆژی داهاتودا ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای پاڵپشتیكردنی كتوپڕ بۆ ئاسایشی خۆراك و گه‌شه‌پێدان ئه‌نجامده‌درێت".

ده‌نگی په‌رله‌مان هه‌یه‌ بۆ په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاسای پاڵپشتیكردنی كتوپڕ بۆ ئاسایشی خۆراك و گه‌شه‌پێدان

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "كۆده‌نگی په‌رله‌مان هه‌یه‌ بۆ په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاساكه‌ چونكه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتییه‌، به‌تایبه‌تی له‌ نه‌بونی یاسای بودجه‌ بۆ ساڵی 2022".

بڕیاربو ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق كۆببێته‌وه‌ و له‌باره‌ی دو ته‌وه‌ر گفتوگۆ بكرێت، كه‌ یه‌كێكیان ده‌نگدان بو له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای پاڵپشتیكردنی كتوپڕ بۆ ئاسایشی خۆراك، به‌ڵام بۆ پێدانی ده‌رفه‌تی زیاتر به‌ فراكسیۆنه‌كان بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساكه‌، كۆبونه‌وه‌كه‌ دواخرا.

نیشانەکردن

عێراق