خه‌ندان-
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، ژنێكی ته‌مه‌ن 38 ساڵ له‌لایه‌ن كوڕه‌كه‌یه‌وه و به پاساوی "پاراستنی شه‌ره‌ف" به‌شێوه‌یه‌كی "دڕندانه" كوژرا كه چه‌ند جارێك به ئۆتۆمبێل به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕیوه.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه، "ژنێكی خه‌ڵكی شاری كرماشان به ناوی موحته‌ره‌م وه‌یسی ته‌مه‌ن 38 ساڵ، به پاساوی پاراستنی شه‌ره‌ف و ناموس له‌لایه‌ن كوڕه‌كه‌یه‌وه به شێوه‌یه‌كی دڕندانه كوژرا".
له گه‌ڕه‌كی جه‌لالیه‌ی كرماشان ئومێد مورادی كوڕی به ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان به ئه‌نقه‌ست له موحته‌ره‌م وه‌یسی داوه
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، له گه‌ڕه‌كی جه‌لالیه‌ی كرماشان ئومێد مورادی كوڕی به ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان به ئه‌نقه‌ست له موحته‌ره‌م وه‌یسی داوه و چه‌ند جارێك به‌سه‌ر جه‌سته‌یدا تێپه‌ڕیوه كه دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ بنكه ته‌ندروستییه‌كان به هۆی سه‌ختی برینه‌كانییه‌وه كۆتایی به‌ژیانی هاتوه.
به گومانی ئه‌گه‌ری په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه‌دا بوه‌ته شه‌ڕ و ده‌مه‌قاڵێیان
باسی له‌وه‌شكردوه، شه‌وی كوشتنی موحته‌ره‌م وه‌یسی كه له به‌ره‌به‌ری جیابونه‌وه‌دا بوه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی و كوڕه‌كه‌ی، به گومانی ئه‌گه‌ری په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه‌دا بوه‌ته شه‌ڕ و ده‌مه‌قاڵێیان، موحته‌ره‌م وه‌یسی ماڵی به جێهێشتوه و كوڕه‌كه‌ی شوێنی كه‌وتوه و به ئۆتۆمبێل لێی داوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به هه‌نگاوی ڕاگه‌یاندوه، ئومێد مورادی كوڕه گه‌وره‌كه‌ی موحته‌ره‌م وه‌یسی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌باره‌ی ئه‌و روداوه به‌رده‌وامه.