زاخۆ؛ كچێك له‌ناو كه‌مپێكی په‌نابه‌ران كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا

05:11 - 14/05/2022

1141جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی قه‌زای زاخۆ رایگه‌یاند، ئه‌مرۆ كچێكی ئێزیدی له‌ناو كامپێكی په‌نابه‌رانی قه‌زای زاخۆ، كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا و پۆلیسیش لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ستپێكردوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی زاخۆ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، كچێكی ئێزیدی به‌ناوی (ر. ح. ع) له‌ كه‌مپی بێسرڤێ به‌ حه‌بلێك كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا.

 له‌ئێستادا ته‌رمی ئه‌و كچه‌ بۆ پزیشكی دادی قه‌زای زاخۆ گواستراوه‌ته‌وه‌

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ئێستادا ته‌رمی ئه‌و كچه‌ بۆ پزیشكی دادی قه‌زای زاخۆ گواستراوه‌ته‌وه‌، هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیش به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌ پشت به‌ستن به‌ مادده‌ی 408 له‌ یاسای سزادانی عێراقی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌ی ئه‌و روداوه‌ ده‌ستپێكردوه‌.

كەمپی بێرسفی دەكەوێتە ناحیەی دەركار لە قەزای زاخۆی سەر بە پارێزگای دهۆك، بەهۆی هێرش و پەلامارەكانی داعشەوە، ژمارەیەكی زۆر لە ئێزیدیەكان رویان لەو كەمپە كردوە و ماوەی زیاتر لە شەش ساڵە تێیدا نیشتەجێن.

نیشانەکردن

دهۆك