خه‌ندان-
مه‌هدی ڕه‌شید حه‌مدانی وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕایگه‌یاند، مافی ئاوی عێراق هێڵی سوره، به‌ته‌واویش دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه بۆ هاوڵاتیانی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی عێراق پارێزراوه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاو، ئه‌مڕۆ مه‌هدی ڕه‌شید حه‌مدانی به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی بالای وه‌زاره‌ته‌كه‌ی سه‌ردانی ده‌ریاچه‌ی سه‌رساری له‌قه‌زای فه‌لوجه‌ی سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین به‌سه‌ركرده‌وه و رایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه بۆ دیاریكردنی شوێن و ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی سه‌لامه‌تی ئاوه له ده‌ریاچه‌ی سه‌رسار به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی ڕوباره‌كانی دیجله و فورات".
وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاو تیمێكی تایبه‌تمه‌ندی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كه‌می ئاو پێكهێناوه
راشیگه‌یاند، وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاو تیمێكی تایبه‌تمه‌ندی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كه‌می ئاو پێكهێناوه و كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌رێكی هه‌میشه‌یی ده‌كات، لێكۆڵینه‌وه‌كانیش له‌سه‌ر ئه‌م پرسه ته‌واو بون".
ئاوی خواردنه‌وه به‌ته‌واوی پارێزراوه و مافی ئاوی عێراق هێڵی سوره
مه‌هدی ڕه‌شید حه‌مدانی ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، ئاوی خواردنه‌وه به‌ته‌واوی پارێزراوه و مافی ئاوی عێراق هێڵی سوره و كارده‌كه‌ین بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشكی عێراق له وڵاتانی ده‌ره‌وه تاوه‌كو دروستكردنی به‌نداوه‌كان كاریگه‌ری زیاتر له‌سه‌ر وشكه‌ساڵی و كه‌می بارانبارین و كه‌مبونه‌وه‌ی ئاوی ده‌ریاچه‌كان دروست نه‌كه‌ن.