خه‌ندان-
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای دیاله رایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ی كاروانێكی هێزه‌كانی دژه تیرۆر، سه‌ربازێك كوژرا و 6 (شه‌ش) سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربون.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، بۆمبێكی چێندراو له ناوچه‌ی سلابی ناحیه‌ی مه‌نده‌لی له قه‌زای به‌له‌دروزی پارێزگای دیاله، به‌كاروانێكی هێزه‌كانی دژه تیرۆر ته‌قیه‌وه كه له‌كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیان بون.
به‌پێی دواین ئاماری روداوه‌كه، سه‌ربازێكی دژه تیرۆر به‌ناوی عه‌لی حسێن غافڵ كوژراوه
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، به‌پێی دواین ئاماری روداوه‌كه، سه‌ربازێكی دژه تیرۆر به‌ناوی عه‌لی حسێن غافڵ كوژراوه و 6 (شه‌ش) سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربون به‌ناوه‌كانی (عه‌لی مه‌ته‌ر داود، نیهاد لفته هه‌مزه، سه‌جاد سه‌عد لازم، ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د عه‌لی، محه‌مه‌د كه‌ریم عیناد، ره‌سوڵ ئه‌حمه‌د عه‌باس) و له‌ئێستاشدا سه‌رجه‌میان بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی پارێزگای دیاله گواستراونه‌ته‌وه.
پاش ته‌قینه‌وه‌كه هێزێكی زۆری ئه‌منی گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌كه
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، پاش ته‌قینه‌وه‌كه هێزێكی زۆری ئه‌منی گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌كه و به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردوه، هه‌روه‌ها كێوماڵی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بۆمبه چێندراوه‌كه‌یان داناوه.