پوتین بۆ هاوشانه‌ فینلاندییەكه‌ی: بون به‌ ئه‌ندام له‌ ناتۆ هه‌ڵه‌یه‌كی سیاسییه‌

04:22 - 14/05/2022

987جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

ڤدیمێر پوتین، سه‌رۆكی ئۆكرانیا له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ به‌  سۆلی نێنیستۆو، سه‌رۆكی فینلاندی راگه‌یاند، سوربونی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر بون به‌ ئه‌ندامی ناتۆ زیان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان ده‌گه‌یه‌نێت و له‌ به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆكی فینلاد پێداگری كردوه‌ له‌سه‌ر بون به‌ ئه‌ندام له‌ هاوپه‌یمانی ناتۆ.

به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی Russia Today، ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی روسیا پاش په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هاوشانه‌ فینلاندیه‌كه‌ی سۆلی نێنیستۆو رایگه‌یاندوه‌، بون به‌ ئه‌ندام له‌ هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" له‌لایه‌ن فینلانده‌وه‌ هه‌ڵه‌یه‌كی سیاسییه‌ چونكه‌ له‌ڕوی سه‌ربازییه‌وه‌ هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یان نییه‌.

ئه‌گه‌ر فینلاند سور بێت له‌سه‌ر بون به‌ ئه‌ندام له‌ هاوپه‌یمانێتی ناتۆدا ئه‌وا زیان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانمان ده‌گه‌یه‌نێت
وتیشی، "ئه‌گه‌ر فینلاند سور بێت له‌سه‌ر بون به‌ ئه‌ندام له‌ هاوپه‌یمانێتی ناتۆدا ئه‌وا زیان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانمان ده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای هاوسنور و رێز بنیادنراوه‌.
سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ببنه‌ ئه‌ندام له‌ رێكخراوی ناتۆ
له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ سۆلی نێنیستۆو، سه‌رۆكی فینلاند رایگه‌یاند، سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ببنه‌ ئه‌ندام له‌ رێكخراوی ناتۆ و له‌ رۆژانی داهاتوشدا كار له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه‌ ده‌كه‌ن و به‌ گشتیش كار له‌سه‌ر ئاماده‌كردنی داواكارییه‌كان ده‌كه‌ن.
ده‌مانه‌وێت ئاسایشی وڵاته‌كه‌مان به‌رقه‌رار بكه‌ین
وتیشی، "ئه‌وه‌ی ئێستا روده‌دا راستییه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره‌ و ده‌مانه‌وێت ئاسایشی وڵاته‌كه‌مان به‌رقه‌رار بكه‌ین".