شه‌نگال؛ دو منداڵ له‌ناو تانكیه‌كی ئاودا خنكان

04:16 - 14/05/2022

284جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، له‌ڕوداوێكدا دو منداڵ له‌ناو حه‌وزێكی هه‌ڵگرتنی ئاو له‌ ناحیه‌ی زوماری سه‌ر به‌ قه‌زای شه‌نگال خنكان.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، له‌ گوندی خه‌راب عه‌شقی ناحیه‌ی زومماری سه‌ر به‌ قه‌زای شه‌نگال له‌ باكوری رۆژئاوای موسڵ دو منداڵ له‌ناو حه‌وزێكی هه‌ڵگرتنی ئاودا خنكان كه‌ هه‌ردوكیان ته‌مه‌نیان خوار 9 (نۆ) ساڵانه‌. 

هیچ كه‌سێك له‌كه‌سوكاری ئه‌و دو منداڵه‌ ئاگادار نه‌بون و كاتێك به‌ئاگاهاتونه‌ته‌وه‌ ئه‌و دو منداڵه‌ دیارنه‌ماون

راشیگه‌یاندوه‌، "قوڵایی حه‌وزه‌كه‌ ده‌گاته‌ سێ مه‌تر و نیو، هیچ كه‌سێك له‌كه‌سوكاری ئه‌و دو منداڵه‌ ئاگادار نه‌بون و كاتێك به‌ئاگاهاتونه‌ته‌وه‌ ئه‌و دو منداڵه‌ دیارنه‌ماون، دوای گه‌ڕان و به‌دواداچونیش ته‌رمی هه‌ردوكیان له‌ناو حه‌وزه‌كه‌ دۆزراونه‌ته‌وه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "له‌ئێستادا ته‌رمی ئه‌و دو منداڵه‌ له‌پزیشكی دادی پارێزگای نه‌ینه‌واوه‌ راده‌ستی كه‌سوكاره‌كه‌یان كراونه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیسیش له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ستیپێكردوه‌".

نیشانەکردن

عێراق