خەندان-
پاش ئه‌وه‌ی له پێناو پاراستنی وڵاته‌كه‌ی پڕۆفیسۆرێكی ئۆكرانی ماوه‌ی 70 (حه‌فتا) رۆژه په‌یوه‌ندی به هێزه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌یه‌وه كردوه، ده‌ستی له په‌روه‌رده‌كردنی خوێندكاره‌كانی هه‌ڵنه‌گرتوه و به جلوبه‌رگی سه‌ربازییه‌وه هه‌مو هه‌فته‌یه‌ك وانه به خوێندكاره‌كانی ده‌ڵێته‌وه.
به‌پێی تۆری هه‌واڵی News Week، فیدر ساندۆر، پڕۆفیسۆر له زانكۆی ئۆوزرادی نێوده‌وڵه‌تی له ئۆكرانیا رایگه‌یاندوه، وانه وتنه‌وه پیشه‌ی پێگه‌یاندنی رۆڵه‌كانی وڵاته‌كه‌یه‌تی و بون بهسهربازیش پاراستنی خاكی وڵاته‌كه‌یه‌تی.
وتیشی، "به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگی و ده‌سته‌ی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌مدا رێككه‌وتوین كه رۆژانی دوشه‌ممه و سێشه‌ممه كاتژمێر 8:00ی به‌ره‌به‌یان هیچ ئه‌ركێكی سه‌ربازی جێبه‌جێ نه‌كه‌م تا بتوانم وانه به خوێندكاره‌كانم بڵیمه‌وه".
ماوه‌ی 70 (حه‌فتا) رۆژه په‌یوه‌ندیم به هێزه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌مانه‌وه كردوه،به‌ڵام ده‌ستم له خوێندكاره‌كانم ههڵنگهرت و ته‌نها یه‌ك وانهشم به‌سه‌ردا تێنه‌په‌ڕیوه
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "ماوه‌ی 70 (حه‌فتا) رۆژه په‌یوه‌ندیم به هێزه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌مانه‌وه كردوه، به‌شێوه‌یه‌كی خێرا له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی هێرشه‌كانه‌وه ئه‌ركی سه‌ربازیم وه‌رگرت، به‌ڵام ده‌ستم له خوێندكاره‌كانم ههڵنگهرت و ته‌نها یه‌ك وانهشم به‌سه‌ردا تێنه‌په‌ڕیوه، وانه‌وتنه‌وه‌ی به‌یانیانم زۆر پێاشتره چونكه ده‌توانم بخوێنمه‌وه و وانه بڵێمه‌وه و كارێكی دیكه‌ش ئهنجامبهم".
ده‌نگی ته‌قه و بۆردومان و موشه‌ك هاوێژه‌كان، وانه‌کانم لێتێك ناده‌ن
ئه‌و پڕۆفیسۆرهش باسی له‌وه‌شكردوه، "ده‌نگی ته‌قه و بۆردومان و موشه‌ك هاوێژه‌كان هێنده‌ی ده‌نگی تراكتۆری نێو كیڵگهكان كاتی وانه وتنهوهكانم لێتێك ناده‌ن".
باوه‌ڕمان به سه‌ركه‌وتنی وڵاته‌كه‌مان هه‌یه، چونكه خاوه‌نی كه‌سانی ئه‌كادیمی وه‌ك پڕۆفیسۆر فیدر ساندۆ-ن
له‌باره‌ی ئه‌و ئهركانهیهوه زانكۆكه‌ی رایگه‌یاند، زۆر باوه‌ڕمان به سه‌ركه‌وتنی وڵاته‌كه‌مان هه‌یه چونكه خاوه‌نی كه‌سانی ئه‌كادیمی وه‌ك پڕۆفیسۆر فیدر ساندۆ-ن و به‌شێوه‌یه‌كی جدییش كار له‌گه‌ڵ خوێنكاره‌كانی ده‌كات و ئه‌ركه سه‌ربازییه‌كانیش جێبه‌جێ ده‌كات.