خه‌ندان-
سه‌رۆكی پێشوی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ شه‌ممه ره‌خنه‌ی توندی له پارتی دیموكراتی وڵاته‌كه‌ی گرت و رایگه‌یاند، دیموكراته‌كان بڕی 40.000.000.000 (چل ملیار) دۆلار ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا ده‌كه‌ن له‌كاتێكدا ساڵی 2022 و خێزانی ئه‌مریكی هه‌یه ناتوانێت منداڵه‌كه‌ی تێر شیر و خۆراك بكات.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشوی ئه‌مریكا له لێدوانێكدا بۆ به‌رنامه‌ی Save America PAC رایگه‌یاند، دیموكراته‌كان له بری ئه‌وه‌ی رێگاچاره بۆ كێشه‌ی بێكاری و هه‌ژاری و ئاسانكردنی رێكاره‌كانی ده‌ستكه‌وتنی پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كان بدۆزنه‌وه، پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا ده‌كه‌ن.
وتیشی، "دیموكراته‌كان زیاتر له 40.000.000.000 (چل ملیار) دۆلار ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا زۆربه‌ی باوكانی وڵاته‌كه‌مان به‌هۆی نه‌بونی سه‌رچاوه‌یه‌كی پێویستی بۆ دابینكردنی پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كان، ناتوانن شیر بۆ رۆڵه‌كانیان بكڕن".
ئه‌وه‌ی له ئه‌مریكا ده‌گوزه‌رێت جێگای باوه‌ڕپێكردن نییه
باسی له‌وه‌شكردوه، "ئه‌وه‌ی له ئه‌مریكا ده‌گوزه‌رێت جێگای باوه‌ڕپێكردن نییه و بێ ماناییه ساڵی 2022 بێت و خێزانی ئه‌مریكی هه‌یه ناتوانێت رۆڵه‌كه‌ی تێر شیر و خۆراك بكات".
رێژه‌ی كورتهێنانی به‌رهه‌می شیری منداڵان 40% بۆ 50% مه‌زه‌نده ده‌كرێت
به‌پێی ئامار و زانیارییه‌كانیش بێت، دابینكردنی شیری منداڵ به رێژه‌یه‌كی به‌رز كورت هێنانی به‌خۆیه‌وه بینیوه و رێژه‌ی كورتهێنانی به‌رهه‌می شیری منداڵان 40% بۆ 50% مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
ئه‌م لێدوانانه‌ی دۆناڵد تره‌مپ له‌كاتێكدایه، هه‌فته‌ی رابردو ئه‌نجومه‌نی نێونه‌رانی ئه‌مریكا به زۆرینه‌ی ده‌نگ 40.000.000.000 (چل ملیار) دۆلاری وه‌ك هاوكاری بۆ ئۆكرانیا دابینكرد.