خه‌ندان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئاسمان ساماڵ دەبێت و سبه‌ی یەکشەممەش ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت لە دوایی نیوەڕۆوە ئەگەری دروسبونی تۆز و خۆلێکی سوک هەیە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایى با لە نێوان (5—15 ) کیلۆمه‌تر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، مەوداى بینین/ (9 —10 ) کیلۆمه‌تر ده‌بێت.
سبه‌ی لە دوایی نیوەڕۆوە ئەگەری دروسبونی تۆز و خۆلێکی سوک هەیە
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سبه‌ی یەکشەممە ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت لە دوایی نیوەڕۆوە ئەگەری دروسبونی تۆز و خۆلێکی سوک هەیە و لە هەندێك ناوچە شاخاویە سنوریەکان ئەگەری تاوە باران هەیە.
به‌پێی كه‌شناسی، خێرایى با/ لە نێوان (10— 25 ) کیلۆمه‌تر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، مەوداى بینین/ (7 — 9 ) کیلۆمه‌تر و نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 18 پلەى سیلیزى و بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 32 پلەى سیلیزى ده‌بێت.
