خه‌ندان-
به‌رپرسی هه‌واڵگری سه‌ربازی ئۆكرانیا ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند، كۆتایی ئه‌م ساڵ هێزه‌كانی روسیا ده‌كشێنه‌وه و ئه‌م جه‌نگه به‌سه‌ركه‌وتنی ولاته‌كه‌ی كۆتایی دێت، به‌رپرسانی روسیا له‌گەڵ هه‌نگاوه‌كانی ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی وڵاتەکەیان نا ته‌بان و بیر له دورخستنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن پێش ئه‌وه‌ی هاولاتیانیان ئه‌و كاره بكه‌ن.
ژه‌نه‌راڵ كیروڵۆ بیودنۆڤ، به‌رپرسی هه‌واڵگری سه‌ربازی ئۆكرانیا له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ل چه‌ناڵی Sky News رایگه‌یاند، بیرۆكه‌ی دورخسته‌وه‌ی ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی روسیا له ئێستادا له‌لایه‌ن به‌رپرسانی روسیاوه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت و چیدیكه نایانه‌وێت به‌ده‌م نه‌خۆشی بیرۆكه‌كانی پوتینەوە بناڵێنن.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ته‌واوی پلان و ستراتیژییه جه‌نگی و سه‌ربازییه‌كانی هێزه‌كانی روسیا له ناو خاكی وڵاته‌كه‌مان شكستی هێناوه
وتیشی، "به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ته‌واوی پلان و ستراتیژییه جه‌نگی و سه‌ربازییه‌كانی هێزه‌كانی روسیا له ناو خاكی وڵاته‌كه‌مان شكستی هێناوه و كۆتایی ئه‌م جه‌نگه‌ش له‌گه‌ڵ پێنانه ناوهوەمان بۆ ناو ساڵی نوێ به‌كۆتا دێت".
هێزه‌كانی روسیا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك تاكتیكی سه‌بازی خۆیانیان به‌رامبه‌ر هێزه‌كانمان نه‌گۆڕیوه
ئاماژه‌ی بهوهشكردوهن "هێزه‌كانی روسیا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك تاكتیكی سه‌بازی خۆیانیان به‌رامبه‌ر هێزه‌كانمان نه‌گۆڕیوه و ئه‌گه‌ر مۆسكۆ هێزه‌كانی له وڵاته‌كه‌مان نه‌كشێنێته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو روبه‌ڕوی شكستی قورس‌تر دهبێتەوه".
هیچ شۆكدانهماوین ده‌رباره‌ی پاشه‌كشه‌كردنی هێزه‌كانی روسیا، چونكه ئه‌وان ئێمه‌یان به لاواز تهماشاكرد
باسی له‌وه‌شكردوه، "به‌شێوه‌یه‌كی جدیی له باره‌ی ته‌واوی پلانه‌كانی دوژمنهكهمانهوه زانیاریمان هه‌یه و ده‌زانین چی هه‌نگاوێك ده‌نێن، هیچ شۆكدانهماوین ده‌رباره‌ی پاشه‌كشه‌كردنی هێزه‌كانی روسیا، چونكه ئه‌وان ئێمه‌یان به لاواز تهماشاكرد".
ئێمه ماوه‌ی 8 (هه‌شت) ساڵه روبه‌ڕویان ده‌بینه‌وه و مۆسكۆ ئه‌و تارماییه نییه كه ئه‌وروپا و جیهان لێیترساون
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وروپا و رۆژئاوا له روسیا و هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌ترسن، هیچ زانییارییهكیان له‌باره‌ی توانا سه‌ربازییه‌كانی روسیاوه نییه، ئێمه ماوه‌ی 8 (هه‌شت) ساڵه روبه‌ڕویان ده‌بینه‌وه و مۆسكۆ ئه‌و تارماییه نییه كه ئه‌وروپا و جیهان لێیترساون".
به‌رپرسانی كرێمڵین له ئێستادا بیر له دورخسته‌وه‌ی پوتین له پۆسته‌كه‌ی ده‌كه‌ن پێش ئه‌وه‌ی توڕه‌ی شه‌قام ئه‌و كاره ئه‌نجامبدات
جه‌ختی له‌وه‌شكردوه، "ئێمه نه‌مان ده‌توانین بڵێین هێزه‌كانی روسیا گورزی كوشنده‌یان به‌ركه‌وتوه تا ئه‌و كاته‌ی بینیمان كه چه‌ك و به‌شێك له‌و ناوچانه‌ی كه كه‌تیبه‌ی تۆبهاوێژهكانیانی لێبوه جێهێشتبو و چۆڵیان كردبو، ده‌شتوانین دڵنیابین له‌وه‌ی به‌رپرسانی كرێمڵین له ئێستادا بیر له دورخسته‌وه‌ی پوتین له پۆسته‌كه‌ی ده‌كه‌ن پێش ئه‌وه‌ی توڕه‌ی شه‌قام ئه‌و كاره ئه‌نجامبدات".