خه‌ندان-
به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای تێسلا و خاوه‌نی پڕۆژه‌ی سپه‌یس ئێكس ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، له‌سه‌ر بونی ژماره‌یه‌كی زۆر له هه‌ژماری نا راست و بێ سه‌رچاوه كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له داهاتودا زیانێكی بێ‌سنور به داهاتوی تویته‌ر ده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاریداوه رێكه‌وتنی كڕینه‌وه‌ی تویته‌ر رابگرێت.
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی BBC، ئیلۆن مه‌سك، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای تێسلا و خاوه‌نی پڕۆژه‌ی سپه‌یس ئێكس له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، "به‌هۆی ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی دواین زانیارییه‌كان بوم له‌باره‌ی هه‌ژماره ناڕاست و بێ بنه‌ماكانه‌وه كه رێژه‌ی 5%ی به‌كارهێنه‌رانی هه‌ژماره‌كانی تویته‌ر پێكده‌هێنن رێكه‌وتنی كڕینه‌وه‌ی تویته‌رمان راگرتوە".
به‌هۆی ئه‌وه‌ی هەژمارەکان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بێ سه‌رچاوه‌ن بڕیاریداوه كڕینه‌وه‌ی ئه‌و كۆمپانیایه رابگرێت
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كاری له‌سه‌ر ئه‌وه‌كردوه به‌شێوه‌كی به‌رفراوان ته‌واوی ئه‌و هه‌ژماره ناڕاست و بێ بنه‌مایان بسڕێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی هەژمارەکان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بێ سه‌رچاوه‌ن بڕیاریداوه كڕینه‌وه‌ی ئه‌و كۆمپانیایه رابگرێت.
له ئێستادا كار له‌سه‌ر ته‌واوی داتا به‌رده‌سته‌كان ده‌كات و پهیجۆریان ده‌كات
ئیلۆن مه‌سك باسی له‌وه‌شكردوه، له ئێستادا كار له‌سه‌ر ته‌واوی داتا به‌رده‌سته‌كان ده‌كات و پهیجۆریان ده‌كات له پێناو ئه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ته‌واوی ئه‌و هه‌ژمارانه بكات كه له دههاتودا زیان به تویته‌ر ده‌گه‌یه‌نن.
قه‌ره‌بوی پاشگه‌ز بونه‌وه‌ی رێككه‌وتنی كڕینه‌وه‌ی تویته‌ر 1.000.000.000 (یه‌ك ملیار) دۆلاره
هه‌روه‌ها، له رێكه‌وتنی نێوان ئیلۆن مه‌سك و خاوه‌ن پشكه‌كانی ئێستای كۆمپانیای تویته‌ردا هاتوه، ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌ك له ئیلۆن مه‌سك یاخود خاوه‌ن پشكه‌كان له رێكه‌وتنی كڕینه‌وه‌ی ئه‌و كۆمپانیایه پاشگه‌زببنه‌وه یان رێكه‌وتنه‌كه هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه، ئه‌وا ده‌بێت بڕی 1.000.000.000 (یه‌ك ملیار) دۆلار وه‌ك قه‌ره‌بو بداته لایه‌نی به‌رامبه‌ر.
پیشتریش، ئیلۆن مه‌سك بڕی 44.000.000.000 (چل و چوار ملیار) دۆلاری پێشكه‌ش به خاوه‌ن پشكه‌كانی ئێستای تویته‌ر كرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ته‌واوی خاوه‌ن پشكه‌كان فرۆشتنی تویته‌ریان به ئیلۆن مه‌سك ره‌تكرده‌وه، به‌ڵام دواجار بڕیاریاندا به‌و بڕه پاره‌یه رازی ببن.