خه‌ندان-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، بۆ سێیه‌م رۆژ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی سلێمانی خۆپیشاندان و گردبونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ستپێكرده‌وه، به‌مه‌به‌ستی داواكردنی موچه‌كانیان كه تا ئێستا موچه‌ی مانگی (ئادار/3)ی ئه‌مساڵیان وه‌رنه‌گرتوه، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش رێگای سه‌ره‌كی نێوان سلێمانی- راپه‌ڕینیان به‌هه‌ردو ئاراسته‌ی هاتن و رۆیشتن داخستوه.
په‌یامنێرمان پێیڕاگه‌یاندین، فه‌رمانبه‌ر و مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی بۆ سێیه‌م رۆژ له‌به‌رده‌م كه‌مپی نوێی زانكۆی سلێمانی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ستپێكردوه‌ته‌وه، داواده‌كه‌ن موچه‌ی مانگی (ئادار/3 و نیسان/4)یان به‌یه‌كه‌وه پێبدرێت و نزیكه‌ی 50 رۆژه موچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه، هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ خوێندكارانیش پاڵپشتیان بۆ مامۆستایان ده‌ربڕیوه و چونه‌ته ریزی خۆپیشانده‌رانه‌وه.
تاوه‌كو وه‌ڵامی داواكاریه‌كانیان نه‌درێته‌وه به‌رده‌وام ده‌بن له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی سلێمانی جه‌ختده‌كه‌نه‌وه، تاوه‌كو وه‌ڵامی داواكاریه‌كانیان نه‌درێته‌وه به‌رده‌وام ده‌بن له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان.
به‌وته‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی زانكۆی سلێمانی، تا ئێستا موچه‌ی مانگی سێیان وه‌رنه‌گرتوه، كێشه‌ش به‌هۆی نه‌مانی پاره‌وه‌یه له بانكه‌كان، هاوكاره‌كانیان له هه‌ولێرو دهۆك موچه‌یان وه‌رگرتوه.