خه‌ندان-
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (نیسان/4)ی 2022ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت، هه‌روه‌ها له‌سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌وه موچه‌ی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانگانه دابه‌شده‌كرێت كه به‌ر له‌جه‌ژنی ره‌مه‌زان موچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، تا ئێستا به‌فه‌رمی بڕیار له‌سه‌ر دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (نیسان/4)ی فه‌رمانبه‌ران نه‌دراوه، به‌ڵام گه‌نجینه‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه لیستی موچه‌ی ئه‌و مانگه به‌هه‌مان میكانیزمی مانگه‌كانی رابردو ئاماده بكه‌ن.
كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه ده‌كرێت
وتیشی، "كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه ده‌كرێت، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیار له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی خشته‌یه‌كی تایبه‌ت به موچه ده‌درێت بۆئه‌وه‌ی واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی زۆربه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان بخرێته‌ڕو".
رۆژی سێشه‌ممه 10ی (ئایار/5)ی 2022 ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی رابردو ده‌كرێت
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، ئاژانسی هه‌واڵی "بغداد الیوم" به‌پشت به‌ستن به‌سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت بڵاویكردوه‌ته‌وه، رۆژی سێشه‌ممه 10ی (ئایار/5)ی 2022 ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی رابردو ده‌كرێت، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌كاری پێویست كراوه و پاره ره‌وانه‌ی بانكه‌كان كراوه.
سه‌باره‌ت به‌موچه‌ی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانگه و داموده‌زگایانه‌ی سنوری پارێزگای سلێمانی كه تا ئێستا موچه‌ی مانگی (ئادار/3)ی ئه‌مساڵیان وه‌رنه‌گرتوه، سه‌رچاوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ئاشكرایكرد، "له‌سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌وه ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانگانه ده‌كرێت كه به‌هۆی نه‌بونی پاره له‌بانك و پشوه‌كانی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه نه‌یانتوانیوه موچه وه‌ربگرن.