ئاگر لە فامیلی مۆڵی سلێمانی کەوتەوە

12:54 - 06/05/2022

35101جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی 122، رایدەگەیەنێت ئاگرێک لە فامیلی مۆڵی سلێمانی کەوتەوە و جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبوە.

 نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگرێک لە بینای فامیلی مۆڵی سلێمانی کەوتەوە

سامان نادر،لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی 122، بەخەندانی راگەیاند،"نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگرێک لە بینای فامیلی مۆڵی سلێمانی کەوتەوە، ئێمەش وەک تیمەکانی فریاکەوتن لە شوێنەکە ئامادەبوین بۆ فریاکەوتنی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو".

 خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبو

رونیشیکردەوە،"ئاگرەکە لە نهۆمی دوەمی بیناکە کەوتوەتەوە، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبو، تەنها زیانی ماددی لێکەوتەوە".

لەئێستادا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە

باسیلەوەشکرد،"لەئێستادا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە، تیمەکانی ئێمەش گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان، تەنها تیمەکانی بەرگری شارستانی لە شوێنەکە ماون بەمەبەستی پاککردنەوەی بیناکە لەو دوکەڵەی تێیدا کۆبوەتەوە".

ئەوە کاری تیمەکانی بەرگری شارستانییە

سەبارەت بە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە، سامان نادر ئاماژەی بەوەکرد،"ئەوە کاری تیمەکانی بەرگری شارستانییە، پەیوەندی بە ئێمەوە نییە".