وەزارەتی پێشمەرگە: ئەمە چەندەمین جارە موشەک ئاراستەی قەزای خەبات دەکرێن

10:41 - 01/05/2022

2118جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی هێرشە موشەکیەکەی ئەمشەوەوە رایگەیاند،  ئەمە چەندین جارە لەو ناوچەیەوە، موشەکی کاتیۆشا ئاراستەی قەزای خەبات دەکرێن.

شەش موشەکیان ئاراستەی سنوری قەزای خەبات کرد

ئەمشەو یەکشەممە، وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ 1ی ئایار/5ی 2022، جارێکی تر گروپەکانی دەرچو لەیاسا، لەناحیەی بەرتلەی قەزای حەمدانییەی پارێزگای نەینەواوە، شەش موشەکیان ئاراستەی سنوری قەزای خەبات کرد.

 موشەکەکان لەنێوان زێی گەورە و قەزای خەبات کەوتونەتە خوارەوە

رونیشیکردوەتەوە، موشەکەکان لەنێوان زێی گەورە و قەزای خەبات کەوتونەتە خوارەوە، بەپێی زانیارییەکان، هیچ زیانێکی گیانی بەدوادا نەهاتوە،  لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکان لەمبارەیەوە دەستیان پێکردوە.

ئەمە چەندین جارە لەو ناوچەیەوە، موشەکی کاتیۆشا ئاراستەی قەزای خەبات دەکرێن

ئاشکراشیکردوە، ئەمە چەندین جارە لەو ناوچەیەوە، موشەکی کاتیۆشا ئاراستەی قەزای خەبات دەکرێن.

بە شەش موشەک هێرشکراوەتە سەر قەزای خەبات

ئەمە لەکاتێکدایە ئەمشەو دەزگای دژە تیرۆری کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە شەش موشەک هێرشکراوەتە سەر قەزای خەبات.

پێشتریش لە 13-3-2022 لە وڵاتی ئێرانەوە بە 12 موشەک هێرشکرایە سەر پارێزگای هەولێر

پێشتریش لە 13-3-2022 لە وڵاتی ئێرانەوە بە 12 موشەک هێرشکرایە سەر پارێزگای هەولێر و دواتریش سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکان راگەیاند.