خه‌ندان-
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی مانگێگ كه‌ره‌نتینه‌ی سه‌رتاسه‌ری له شانگهای و به‌یجین-ی پایته‌خت راگه‌یاندرا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له شه‌ش ناوچه‌ی گه‌وره‌ی هه‌رێمی شانگهای كه‌ره‌نتینه كۆتایپێهێندرا، پاش ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت ماوه‌ی سێ رۆژی ته‌واوه هیچ كه‌یسێكی توشبون به كۆرۆنا تۆمار نه‌كراوه.
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی Reuters، به‌رپرسانی هه‌رێمی شانگهای له چین ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایانگه‌یاندوه، پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا خراپترین ژماره‌ی خۆی له ساتی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له ساڵی 2020 وه تۆماركرد، رێگه‌یان به هاوڵاتیان ئه‌و ناوچانه نه‌درا ماڵه‌كانیشیان جێبهێڵن، ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه كه‌ره‌نتینه له‌و ناوچه‌نه‌ی تێیدا كۆرۆنا بڵاوبوبوه‌وه كۆتایی پێهێندرا.
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه به‌هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و توشبونی سه‌دان هه‌زار كه‌س به ڤایرۆسه‌كه، به‌رپرسانی شانگهای به‌یه‌كجاری كه‌ره‌نتینه‌یان راگه‌یاند
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردوه، له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه به‌هۆی بڵاوبونه‌وه و ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و توشبونی سه‌دان هه‌زار كه‌س به ڤایرۆسه‌كه، به‌رپرسانی شانگهای به سه‌رپه‌رشتی كه‌رتی ته‌ندروستی به‌یه‌كجاری كه‌ره‌نتینه‌یان راگه‌یاند، شاره‌كه‌یان داخست و رۆژانه‌ش تیمه ته‌ندروستییه گه‌ڕۆكه‌كان له ته‌واوی ئه‌و هه‌رێمه ده‌ستیان به ئه‌نجامدانی پشكنینی كۆرۆنا كرد.
پاش تێپه‌ڕبونی سێ رۆژ به‌بێ تۆماركردنی هیچ كه‌یسێكی توشبون به كۆرۆنا، له 6 (شه‌ش) ناوچه‌ی گه‌وره هه‌رێمی شانگهای كه‌ره‌نتینه كۆتایی پێهێندرا
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردوه، پاش تێپه‌ڕبونی سێ رۆژ به‌بێ تۆماركردنی هیچ كه‌یسێكی دیكه له توشبون به كۆرۆنا، له 6 (شه‌ش) كه له‌گه‌ڵ 10 (ده) ناوچه‌ی دیكه‌ی گه‌وره هه‌رێمی شانگهای پێكدێنن، كه‌ره‌نتین تێیاندا به‌كۆتا هات و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی رێگه به هاوڵاتیانی ئه‌و 6 (شه‌ش) ناوچه‌یه دراوه ژیان ئاسایی بكه‌نه‌وه.
هاوڵاتیانی ئه‌و 6 (شه‌ش) ناوچه‌یه ده‌توانن هۆیه‌كانی گواستنه‌وه به‌كار بهێنن به‌بێ ئه‌وه‌ی سنوری ناوچه‌كانی خۆیان جێبهێڵن
له باره‌ی بڕیاره‌كه‌شه‌وه گۆو هانگهو، گه‌وره به‌رپرسی هه‌رێمی شانگهای رایگه‌یاند، رێگه به دوباره كردنه‌وه‌ی هۆییه‌كانی گواستنه‌وه ده‌درێت و هاوڵاتیانی ئه‌و 6 (شه‌ش) ناوچه‌یه ده‌توانن هۆیه‌كانی گواستنه‌وه به‌كار بهێنن به‌بێ ئه‌وه‌ی سنوری ناوچه‌كانی خۆیان جێبهێڵن.