وادەی دابەشکردنی موچەی مانگی چوار راگەیەندرا

09:07 - 01/05/2022

52617جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

هێڤیدار ئەحمەد، پەرلەمانتاری کوردستان رایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتو دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی چواری فەرمانبەران دەکرێت.

هەفتەی داهاتو دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی چواری فەرمانبەران دەکرێت

ئەمشەو یەکشەممە، هێڤیدار ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردوەتەوە، هەفتەی داهاتو دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی چواری فەرمانبەران دەکرێت.

بەهۆی نەمانی پارە لە بانکەکان موچەی مانگی سێیان وەرنەگرتوە

دابەشکردنی موچەی مانگی چواری فەرمانبەران لەکاتێکدایە بەشێک لە فەرمانبەران لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەهۆی نەمانی پارە لە بانکەکان موچەی مانگی سێیان وەرنەگرتوە.

 لە 10-4-2022 دابەشکردنی موچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی راگەیاند

پێشتر وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لە 10-4-2022 دابەشکردنی موچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی راگەیاند و بڕیار بو تا 28ی مانگ کۆتایی بە دابەشکردنەکە بهێنرێت.

لە مانگەکانی رابردودا  لە 25ی مانگەوە دەست بە دابەشکردنی دەکرا

هاوکات لە مانگەکانی رابردودا  لە 25ی مانگەوە دەست بە دابەشکردنی دەکرا، بەڵام بۆ مانگی سێ نزیکەی 15 رۆژ دابەشکردنی دواکەوت.

پارەی موچەی مانگی چوار پێش جەژنیش لەبەردەستدایە

لای خۆشیەوە عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری کوردستان رایگەیاندبو، پارەی موچەی مانگی چوار پێش جەژنیش لەبەردەستدایە، بەڵام حکومەت دابەشی ناکات